تۆم باراک هەڕەشەی ئیسرائیلی گەیاندە عێراق

KNN : Kurdish News Network
09:44 - 02/12/2025
عێراق
+
-

دیپلۆماتکارێکی ڕۆژئاوایی لە واشنتۆن وردەکارییەکانی دیداری نێوان تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات و باس لەو هەڕەشەیەی ئیسرائیل دەکات کە لە عێراقی کردوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

تۆمار باراک ڕۆژی یەکشەممە لە بەغدا لەگەڵ سودانی کۆبووەوە و تێیدا باسیان لە دۆخی سوریا و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کردووە، ئەمە بەپێی بەیاننامەیەکی حکومەتی عێراق.

 

بەڵام دیپلۆماتکارێکی ئەوروپی لە واشنتۆن بە کەناڵی ئەلحوڕەی ڕاگەیاندووە، تۆم باراک سەرکردەکانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە ئیسرائیل پلانی هەیە بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی تا حزبوڵڵا و گروپە چەکدارەکان بە تەواوەتی لە چەک دادەماڵرێن، هەروەها هەڕەشەی ئەوەشی کردوە کە هەر گروپێکی چەکداری عێراق بەشداریی لە چالاکییە سەربازییەکان بکات، ئیسرائیل بەبێ هیچ دەستوەردانێکی ئەمریکا، لێیان دەدات و بۆردومانیان دەکات.

 

ئەو دیپلۆماتکارە وتی: تۆم باراک داوای لە بەغدا کرد کە گروپە چەکدارەکان کۆنتڕۆڵ بکات و رێگریی بکات لە هەر پشتیوانییەک کە بتوانێت هاوکاری حزبوڵای لوبنان بکات.

 

ئەو دیپلۆماتکارە کە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە واشنتۆن کۆبووەتەوە، ڕاگەیاندووە، "تۆم باراک بە سودانی وتوە؛ ئەگەر هەیە ئیسرائیل بۆردومانی حیزبوڵای لوبنان بکات، بۆیە نامانەوێ عێراقیش بەهۆی دەستوەردانی گروپە میلیشیاییەکانییەوە ڕووبەڕووی لێکەوتەکانی ئەو شەڕە ببێتەوە.

 

قسەکانی تۆم باراک بۆ سودانی دانوستان نەبووە، بەڵکو پەیامێکی توند بوە کە ئەگەر میلیشیا عێراقییەکان دەستوەردان بکەن، عێراق دەبێتە گۆڕەپانی شەڕ، ئەوەش بەوتەی ئەو دیپلۆماتکارەی قسەی بۆ کەناڵی ئەلحوڕەی ئەمەریکی کردوە...

 

1382 جار خوێندراوەتەوە