ئابوریناسێک: کابینەی نوێی حکومەت 100 دۆلار دەکاتە 200 هەزار دینار

KNN : Kurdish News Network
03:14 - 23/11/2025
عێراق
+
-

ئابوریناسێک دەڵێت حکومەتی نوێی عێراق نرخی 100 دۆلار بۆ نزیکەی 200 هەزار دینار بەرزدەکاتەوە و ئاماژە بەوەدەدات تاکەچارەسەر لەبەردەم حکومەت بۆ تێپەڕاندنی کورتهێنان پێداچوونەوەیە بە نرخی دراوەکان.

 

 

هەواڵ:KNNC


نەبیل مەرسومی ئابورییناس ڕایگەیاند: پێشبینی دابەزینی بەرچاوی بەهای دینار و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەکەن لە کابینەی نوێی حکومەتدا، بەجۆرێک نرخی هەر 100 دۆلارێک لەلایەن حکومەتەوە بەرزدەکرێتەوە بۆ 180 و 200 هەزار دینار.

 

ئاماژەی بەوەشدا، گۆڕانکارییکردن لە نرخی دراودا واتا چوونەناو قۆناعێکی نوێی ئابوری وهۆکارەکەشی زیادبونی فشارە داراییەکان و قەرزە کەڵەکەبووەکانە کە باری سەرشانی حکومەت قورسدەکات.

 

 

نەبیل مەرسومی ڕوونی کردوەتەوە کە  کابینەی نوێ ناچارە گۆڕانکاریی بکات بۆ چارەسەری کورتهێنان لە بودجەدا بەهۆی دابەزینی داهات لە سەرچاوە جیاوازەکان  و زیادبوونی خەرجییەکانی حکومەت، و پابەندبوون بە قەرز و سود و چەندین هۆکاری دیکە، تاکەچارەسەریش بۆ بودجەی گشتیی گۆڕانکارییکردنە لە نرخی دراو و ئاڵوگۆڕەکان..

546 جار خوێندراوەتەوە