عێراق؛ دەستەی دەستپاکیی لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی دوو ترلیۆن و نیو دیناری وەزارەتی کار دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:11 - 24/11/2025
عێراق
+
-

دەستەی دەستپاکیی دەستی بە لێکۆڵینەوە دیارنەمانی دوو ترلیۆن دینار و نیوەکە کرد و دەڵێت: ڕێکاری پێویست دەگرنە بەر.


هەواڵ:KNNC

 

لەبارەی کەیسی دیارنەمانی دو ترلیۆن و 500 ملیار دیناری وەزارەتی کاری عێراق، دەستەی دەستپاکیی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکییدا هاتوە، تیمە پێکهێنراوەکانیان دەستەکە دەستیان بە کارەکانی لێکۆڵینەوە و وردبینی کردووە لەبارەی زانیارییەکانی ڕاکێشانی دوو تریلیۆن و نیو دینار لە سندووقی چاودێری کۆمەڵایەتی کە لەلایەن میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە.

 

 

دەستەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان دەستیان بە ڕێکار و ئەرکەکانی لێکۆڵینەوە و وردبینی کردووە، بە مەبەستی گەیشتن بە وردەکارییەکانی ئەو زانیارییانە، وەك ئامادەکارییەك بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەگوێرەی یاسا.

 

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند: تەواوی پارەی سندوقی چاودێریی کۆمەڵایەتی کە بڕەکەی دوو ترلیۆن و 500 ملیار دیناربووە و لە وەبەرهێنان و پشکی سندوقەکە لە قازانجی کۆمپانیاکانەوە کۆکراوەتەوە دیار نەماوە، کە لەنێوان وەزارەتی کار و دارایی مامەڵەی پێوەکراوە....

41 جار خوێندراوەتەوە