هەرێمی کوردستان؛ موچەی زیاتر لە وارسی شەهید و ئەنفالکراو ڕاگیرا

KNN : Kurdish News Network
02:49 - 23/11/2025
کوردستان
+
-

موچەی زیاتر لە هەزار وارسی شەهید و ئەنفالکراو ڕاگیرا و کاربەدەستێکیش هۆکارەکەی بۆ کەموکوڕیی لە مامەڵەکانیان دەگەڕێنێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC


لە سنوری گەرمیان و چەمچەماڵ موچەی زیاتر لە هەزار وارسی شەهید و ئەنفالکراو ڕاگیرا، لەبارەیەوە جەبار محەممەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان ڕایگەیاند: مووچەی مانگی 9ی هەموو ئەو کەسوکارانەی شەهیدان و ئەنفالکراوانیان ڕاگرتوە کە کومەکوڕیی لە مامەڵەکانیاندا هەیە.

 

ناوبراو لەبارەی هۆکاری ڕاگرتنەکە ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی کەموکوڕی لە مامەڵەکانیانە کە تا ئێستا کارتی نیشتیمانییان نەبردوە.

 

وتوشییەتی تەنانەت لە ڕۆژی موچەدابەشکردنیشدا هەرکەسێک کارتی نیشتیمانیی ببات ئەوا موچەکەی بۆ دەگەڕێتەوە و پێی دەدرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە چیا تەیفور وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کار و کاروباری شەهیدانی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: هەرچەندە تا ئێستا موچەی کەسیان ڕانەگرتوە بەڵام بۆ مانگی 9 بەهۆی کەموکەڕیی لە مامەڵەکانیان موچەی 500 وارسی شەهید و ئەنفالکراو ڕادەگرن...

1117 جار خوێندراوەتەوە