پەروین بوڵدان دەڵێت ڕاستە
ئەوەی ئەمجارە دەستی بۆ چارەسەریی درێژکرد دەوڵەت باخچەلی بوو بەڵام بەهێزترین
خواست بۆ ئاشتیی لە ئیمراڵییەوەبوو، کۆتایی کێشەکان بۆ هەمووان گرنگە نەک تەنها
کورد.
هەواڵ:KNNC
پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی پارتی
یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-دەمپارتی بۆ دانوستانەکانی چارەسەریی ڕایگەیاند ئاشتیی پرسێک نییە
تەنها پەیوەست بێت بە کورد، پرسێکە تەواوی گەلانی تورکیا دەگرێتەوە، ڕەنگە سەرەتا
بۆ ئەمجارەی پڕۆسەی چارەسەریی دەوڵەت باخچەلی دەستی درێژکردبێت، بەڵام بەهێزترین
خواست بۆ ئاشتیی لە ئیمراڵییەوە دەرکەوت.
ئاماژەی بەوەشکرد ڕاستە
ڕەخە دەگیرێت لەوەی بۆچی هەنگاوی خێرا نانرێت لە پڕۆسەکەدا و دەڵێن هیچ نەکراوە،
بەڵام وەک ئەندامێکی شاندی دانوستانکار کە هەموو لایەک دەبینم پێتان دەڵێم عەبدوڵڵا
ئۆجالان و دەوڵەت باخچەلی هیوای زۆریان بە ئاشتیی هەیە و ویستی هەردووکیان بۆ چارەسەریی
زۆر بەهێزە.
پەروین بوڵدان: عەبدوڵڵا
ئۆجالان لە هەموو دیدارێکدا جەخت لە سیاسەت و دیالۆگ و دانوستان و ئاشتیی،
دەکاتەوە هاتووە نەک توندوتیژیی و ململانێ و چەک، بێگومان لەکاتێكدا ئەمە دەڵێت، پێداگری
لەسەر پێویستی دان بە ماف و یاساکانی گەلی کورد و داهاتوو گەلی کورد و ناسنامەکەی
دەکاتەوە.
پەروین بوڵدان لەبارەی
ئەم پڕۆسەیەی ئێستا هەیە ئاماژەی بەوەدا، ئەو پڕۆسەیەی ئێستا هەیە درێژکراوەی
هەمان ئەو پرۆسەیەیە کە لە 2013 دا دەستیپێکردوە و لەو کاتەوە وەستاوە.
وەستانی ئەو پڕۆسەیە
بۆ ماوەی 10 ساڵ، زیانی گەورەی بۆ تورکیا و خەڵکەکەی هەبووە هەمووان باج و قوربانYی
زۆریان داوە، کە ئەگەر پرۆسەکە ئەو کات بە ئامانج بگەشتایە ئێستا شتەکان بەجۆرێکی
دیکە دەبوون...
103 جار خوێندراوەتەوە