کەشناسیی عێراق: لەم هەفتەیەدا باران دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
12:09 - 23/11/2025
کوردستان
+
-

بارانبارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.



هەواڵ:KNNC

 

 

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە  و ڕایگەیاند لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەندێک ناوچەی وڵات دەکات و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

دەستەی کەشناسیی ئاماژەی بەوەداوە، بۆ سبەی دووشەممە کەشوهەوا نزیک دەبێت لە ئاسایی و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە سێشەممەشەوە بارانبارین ڕوو لە باشور و ڕۆژئاوای عێراق دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرمای باکور(هەرێمی کوردستان) و ناوەڕاستی عێراق دادەبەزن.

 

کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، لە ڕۆژی چوارشەممەدا بارانبارین ڕوو لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا بەرزترین پلەکانی گەرما بەمشێوەیەن، هەڵەبجە 20 پلە، دهۆک 22 پلە، سلێمانی 23 پلە، هەولێر 24 پلە، کەرکوک 25 پلە، بەغدادیش 26 پلە، واست و میسان و بەسڕەش بە 29 پلە گەرمترین ناوچە دەبن....

1380 جار خوێندراوەتەوە