هاکان فیدان: هەسەدە هەڕەشەیە بۆ تورکیا و سوریا

KNN : Kurdish News Network
08:56 - 23/11/2025
کوردستان
+
-

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەسەدە و ئیسرائیل بە هەڕەشە بۆسەر ناوچەکە  ناودەبات و ئاماژە بەوەدەدات ئەنقەرە بەردەوامە لە هەوڵەکانی نەهێشتنی مەترسیی لەسەر سنورەکانی.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

 

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکی نوێیدا ڕایگەیاند: تورکیا پێداگرە لەسەر هەڵوێستەکانی سەربارەت نەهێشتنی ئەو مەترسییانەی لە سوریا و بە دیاریکراوی لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات(ڕۆژئاوای کوردستان) هەیە، بوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە مەترسیین هەم بۆ تورکیا و هەم بۆ یەکپارچەیی خاکی سوریا.

 

ئاماژەی بەوەشدا تورکیا لە هەوڵی بەردەوامدایە تا کۆتایی بەو مەترسیییانە بهێنێت کە لەودیو سنورەکانەوە مەترسیین بۆسەر ئاسییشی ئەنقەرە.

 

 

هاکان فیدان بوونی ئیسرائیلیشی بە یەکێکی دیکە لە مەترسییەکان ناوبرد و ڕایگەیاند: هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی هەژموونی لە سوریا بەهەمانشێوە هەڕەشەیەکیترە بۆ سەر دۆخی سوریا، بەدیهێنانی سەقامگیریی ئاساییش و سیاسی مەرجێکی سەرەكییە بۆ دەستپێکردنی قۆناغی ئاوەدانکردنەوەو بوژانەوەی ئابووری لە سوریا ئەوەش کاریگەریی لەسەر تورکیا هەیە.

 

 

لە بەشێکی قسەکانیدا جەختی لە پشتیوانیەکانی تورکیا کردەوە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و وتی کە ئەنقەرە بە هەموو جۆرێک لەگەڵ دیمەشقە بۆ پارێزگارییکردن لە یەکپارچەیی و یەکگرتویی لە هەموو بوارەکاندا...

240 جار خوێندراوەتەوە