عوممان ڤیزای لەسەر هاووڵاتییانی عێراق هەڵگرت

KNN : Kurdish News Network
10:19 - 20/11/2025
عێراق
+
-

عوممان ڤیزای لەسەر هاووڵاتییانی عێراق هەڵگرت و سوڵتانی شانشینەکەش فەرمانێکی شاهانەیی لەوبارەیەوە دەرکرد.

 

 

 

هەواڵ:KNNC



پرسی هەڵگرتنی ڤیزای سەر عێراق لەلایەن عوممانەوە یەکلابوویەوە و سوڵتان هەیسەم بن تاریق لە عوممان بڕیارێکی دەرکرد کە کە تایبەتە بە پەسەندکردنی ڕێککەوتنی نێوان عوممان و عێراق لە پرسی ڤیزادا.

 

 

ڕێککەوتنەکە بۆ لێخۆشبوونە لە ڤیزای هاوبەش بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاریی.

 

لە فەرمانیکی شاهانەیی شانشینەکەدا هاتووە، دوای پێداچوونەوە بە یاسای بنەڕەتی دەوڵەت و ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عوممان و عێراق سەبارەت بە لێخۆشبوونی ڤیزەی هاوبەش بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاریی، کە لە 3ی ئەیلولی 2025 واژۆ کراوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بە پشتبەستن بە مەرجەکانی بەرژەوەندی گشتیی، بریارەکە دراوە و لەدوای دەرچوونی لە ڕۆژنامەی فەرمییەوە دەێتە بواری جیبەجێکردنەوە ڤیزا لەسەر عێراقییەکان هەڵدەگیرێت...

1125 جار خوێندراوەتەوە