وتەبێژی دەمپارتی
دەڵێت: نازانن بۆچی تا ئێستا دەمیرتاش ئازادنەکراوە و خوازیارن دەرفەتی چارەسەریی
لەبارنەبرێت.
هەواڵ:KNNC
ئایشەگوڵ دۆغان
وتەبێژی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەمپارتی لە نوێترین لێدوانییدا
لەبارەی هەنگاوەکانی پڕۆسەی چارەسەریی ڕایگەیاند: خوازیارن ئەم قۆناغەی پڕۆسەی
چارەسەریی تێپەڕێت و ئەو دەرفەتەی بۆ ئاشتیی هاتوەتە پێش لەبارنەبرێت.
وتەبێژی دەمپارتی وتیشی
پێیان سەیرە تا ئێستا سەڵاحەدین ئازادنەکراوە و بەهەموو پێوەرێک دەبوو
ئازادبکرایە نازانن بۆ تا ئێستا لە زیندانە و ئازادنەکراوە.
ئایشەگوڵ دۆغان وتیشی
ئەوان وەک هەمیشە لەگەڵ برایەتی گەلان و دیموکراسییدان و هەموو هەوڵێکیش بۆ
ئاشتیی و پێکەوەیی و زەوییەنی دیموکرات دەدەن...
143 جار خوێندراوەتەوە