لەبارەی پڕکردنەوەی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی ئاگاداریی
دەدرێتە هاووڵاتییان بەکارهێنانی مۆبایلی ئەوروپیی دەبێتە هۆی بلۆکبوون.
هەواڵ:KNNC
پسوڵەی خۆراکی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
و هۆشداریی دایە هاووڵاتییان لەوەی بۆ پرکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی مۆبایلی
ئەوروپیی بەکارنەهێنن.
لە ئاگاداریەکەی پسوڵەی خۆراکدا بۆ هاووڵاتییان هاتووە، تکایە
بەهیچ جۆرێک بۆدروستکردنی هەژمار و خۆناساندن لەم سیستەمە تازەیەدا ئەو هاندەدەستیانە
بەکار مەهێنن کە ئەوروپین،
ڕوونیشکراوەتەوە کە هۆکارەکەی ئەوەیە یەکسەر ئەسڕدرێنەوە واتە(بلۆک) دەکرێن.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی کاتی درێژکراوە ئەمڕۆ دواوادەی خۆتۆمارکردنبوو لە سیستمەکە و لە چەند ڕۆژی پیشووشدا وەزارەتی بازرگانیی عێراق وتی جارێ سیستمەکە ڕاگیراوە...
662 جار خوێندراوەتەوە