ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پێشنیازێكی نوێ بۆ كۆتایی
هێنان به‌جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌خاته ڕوو كه به‌و پێیه‌ش پێویسته كیێڤ ده‌ستبه‌رداری
به‌شێك له‌خاكی وڵاته‌كه‌ی ببێت.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه به‌پێی پێشنیازه نوێكه‌ی
واشنتۆن ، ئۆكرانیا پابه‌ند ده‌كرێت ده‌سته‌به‌رداری ئه‌و زه‌ویانه بێت كه له‌لایه‌ن
سوپای روسیاوه داگیركراون به‌تایبه‌تیش ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌خۆرهه‌ڵاتی
ئۆكرانیا كه‌وتونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی روسیا.
هه‌ر به‌پێی هه‌مان پێشنیاز كه28 خاڵی له‌خۆگرتوه
پێویسته كیێڤ قه‌باره‌ی سوپاكه‌ی بۆ نیوهێنده كه‌مبكاته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا
وه‌ك میدیا جیهانییه‌كان ئاماژه‌یان پێكردوه ئه‌م پێشنیازه‌ی ئه‌مریكا به‌چه‌شنی
خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئۆكرانیایه.
له‌وسه‌روبه‌نده‌دا ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی كرملین
بێئاگایی مۆسكۆی له‌پێشنیازه‌كه‌ی واشنتۆن راگه‌یاند.
لایخۆشیانه‌وه وڵاتانی ئه‌وروپا پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكایان
ره‌تكرده‌وه كه له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی روسیادایه.
917 جار خوێندراوەتەوە