ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند" بڕیاردراوه فڕین و گه‌شتی فرۆكه بارهه‌ڵگره سه‌ربازییه‌كانی جۆری C-130 بوڵاته‌كه‌یان بۆ كاتێكی نادیار رابگرن دوای ئه‌وه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو فرۆكه‌یه‌كی له‌وجۆره‌یان به20 سه‌رنیشنه‌وه له‌جۆرجیا كه‌وته خواره‌و تێكشكا.
هەواڵ:KNNC
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه كه‌توانراوه دوا ته‌رمی قوربانیانی نێو فرۆكه تێكشكاوه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه‌و به‌ره‌و توركیای بگه‌ڕێننه‌وه به‌وه‌ش ته‌رمی هه‌ر 20 سه‌ربازه‌كه‌یان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه.
فڕۆكه‌ی C-130 "هيركوليس فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی بارهه‌ڵگره كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای لۆكهید مارتنی ئه‌مریكییه‌وه له‌په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه به‌رهه‌مهێنراوه‌و پاشان بره‌وی پێدراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شێك له‌میدیاكانی توركیا به‌گومانه‌وه له‌پرسی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و فرۆكه بارهه‌ڵگره سه‌ربازییه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌ڕوانن و ئه‌گه‌ری ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌دوور نازانن .
956 جار خوێندراوەتەوە