نێردەی ترەمپ لە سوریا
دەڵێت: هەرسێ لایەنی ئەمەریکا و تورکیا و سوریا تاوتوێی تێکەڵکردنی هەسەدە و
سوپایان کردوە و بوون و هەژمونی لایەنەکانیش لە وڵاتەکەدا خراوەتە بەرباس.
هەواڵ:KNNC
تۆم باراک نێردەی
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە سوریا، ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیی کراوە
لەنێوان مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی
سوریا و هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا، تیایدا باس لە تێکەڵکردنی هێزەکانی
سوریای دیموکرات-هەسەدە بە سوپا سوریا کراوە.
نێردەکەی ترەمپ
ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە قۆناغی داهاتووی بوونی لایەنەکان
کراوە لە چوارچێوەی پەیوەندیی ئەمەریکا-سوریا-تورکیا.
بە وتەی تۆم باراک باسکردنی
پەیوەندیی و گرژییەکانی نێوان هەرسێ لایەنی ئیسرایل و سوریا و تورکیا یەکێکی دیکە
بووە لە تەوەرەکانی گفتوگۆ، ئەمەریکا پاڵپشتی هەر هەوڵێکی ئاگربەستی نێوان
ئیسرائیل سوریا، ئیسرائیل و لوبنان دەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
نێردەی ئەمەریکا
پاڵپشتیی تەواوی بۆ حکومەتی سوریا لە لەناوبردنی داعش و پاشماوەکانی تیرۆر دەربڕیی
وتی هەڵپەساردنی یاسای قەیسەر بەخشینی چانسێکی گەورەیە بە سوریا، داواشی لە
کۆنگرێسی ئەمەریکا کردوە هاوکاریی سوریا بێت لە بنیادنانەوە و بەهێزکردنی ئابورییەکەی
لەپێناو گەلی سوریا...
413 جار خوێندراوەتەوە