ئێران پرسی گۆڕانکارییکردن لە دراوی وڵاتەکەدا تاوتوێ دەکات و سەرۆکی
پەرلەمانیش داوایەکی بۆ جێبەجێکردنی ئاڕاستەی سەرۆککۆمارکرد.
هەواڵ:KNNC
لە ئێران کار لەسەر
جێبەجێکردنی یاسای لابردنی چوار سفری دراوی نیشتیمانیی دەکرێت و لەو چوارچێوەیەدا محەمەد
باقر قاڵیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران نامەیەکی ئاڕاستەی مەسعود پزشکیانی
سەرۆککۆماری ئێران کرد و داوای جێبەجێکردنی یاساکەی لێدەکات.
سەرۆکی پەرلەمانی
ئێران لە نامەکەیدا بە سەرۆککۆماری وتوە، پێویستە یاسای لابردنی چوار سفری دراوی
نیشتیمانیی جیبەجێبکردێت.
داواکارییەکەی قاڵیباف، بەپێی ماددەی 123ی دەستوری وڵاتەکەیە و چوار ڕەشنوسی یاساکەشی پێشکەش بە
حکومەت کردووە، ئەوەش بەپێی یەکێک لە
بڕگەکانی 58ی یاسای بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە تایبەتە بە لابردنی چوار
سفر لە دراوی نیشتمانیی وڵاتەکە.
هاوكات سەرۆکی ئەنجومەنی
شورا پەیوەست بە بابەتەکە، یاسایەکی بۆ پاراستنی پاراستنی ئێرانییەکانی لە دەرەوەی
وڵات پێشکەش بە سەرۆککۆمارکردوە....
212 جار خوێندراوەتەوە