لەبارەی کەشوهەواوە هۆشداریی دەدرێت و 80 ملیم باران دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
01:35 - 13/11/2025
کوردستان
+
-

لەبارەی ناسەقامگیریی کەشوهەواوە هۆشداریی دەدرێت و  لە هەندێک ناوچە 80 ملیم باران دەبارێت.

 

 

هەواڵ:KNNC


بەشی پیشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی لەبارەی ڕەوشی کەشوهەواوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە شەوی شەممە تا ڕۆژی دوشەممە، کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و شەپۆلی بارانبارین تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە،

 

بەپێی بڵاوکراوەکە پێشبینی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت، هاوکات پلەکانی گەرماش نزیکەی 10 پلەی سیلیزی دادەبەزن.

 

هۆشدارییەکەی کەشناسیی لەبارەی ناسەقامگیریی کەشوهەوا و هەورەبروسکەیە لەپێناو خۆپاراستنی هاووڵاتییان و دووربوونیان لە شوێنە مەترسیدارەکان.

 

 

کەشناسیی پێشبینیکردوە، لەم شەپۆلەدا زۆرترین باران لە دهۆک دەبارێت کە 40 بۆ 80 ملیمە، هەروەها لە هەولێر 25 بۆ 55 ملیم، لە کەرکوک 50 بۆ 55 ملیم و لە سلێمانی 35 بۆ 45 ملیم، باران دەبارێت...

3456 جار خوێندراوەتەوە