وەزیری دەرەوەی ڕوسیا
دەڵێت: ئەوروپا تەواوی هەوڵەکانی ئاشتیی تێکدەدات و لە ئامادەکارییدان بۆ شەڕێکی
گەورە دژ بە مۆسکۆ و داواکارە ئەمەریکا هەنگاوی هەڵە نەنێت.
هەواڵ:KNNC
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری
دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: تا ئێستا هەر هەوڵێک بۆ ئاشتیی و ڕاگرتنی شەڕ درابێت،
ئەوروپا بە دەستوەردانەکانی تێکی داوە، پەیوەندیی ڕاسەتەوخۆ لەگەڵیان ڕەتدەکەنەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا
وتیشی وڵاتانی ئەوروپا بە بە ئاشکرا بە سەپاندنی سزا و هەوڵەکانی درێژەدان بە گرژییەکان
خۆیان بۆ شەڕێکی گەورە و فراوانی دژ بە ڕوسیا ئامادەدەکەن و مۆسکۆ داواکارە لە
ئەمەریکا کە لەو باباتەدا هەنگاوێکی هەڵە نەنێت دژی ڕوسیا.
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی
بەوەدا، کە تەواوی سزاکانی ئەوروپا بۆسەر ڕوسیا و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر
ئابوریی خۆیان دەبێت،
لە بەشێکی قسەکانیدا
سێرگی لاڤرۆڤ ئامادەیی ڕوسیای بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئەوروپا دەربڕیوە بە
مەرجی گۆڕانکاری لە هەڵوێستەکانیاندا....
585 جار خوێندراوەتەوە