ئەنجومەنی باڵای دادوەریی داوای کۆبوونەوەی لایەنە براوەکان دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 13/11/2025
عێراق
+
-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی پاش کۆتایی هەڵبژاردن داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی لایەنە براوەکان دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

پاش ئەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتاییهات، ئەنجومەنی باڵای دادوەرەیی لە داواکارییەکیدا، داوایەکی ئاڕاستەی هێز و لایەنە براوەکان کرد و داوای لێکردن هەرچی زووە دەست بە گفتوگۆبکەن.

 

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە هەرچی زووە ئەو لایەنانەی خۆیان بە براوە دەزانن، گفتوگۆکانیان لەگەڵ یەکتر دەستپێبکەن بە مەبەستی لێکتیگەیشتن و کاراکردنی پەرلەمان و دواتریش پێکهێنانی حکومەت.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە پێش هەڵبژارنەکان فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ئاماژەی بەوەدابوو، کە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن لە 11یتشرینی دووهەم پێشێلکاریی زەقی دەستورە و و دەبوو لە 25ی مانگدا پڕۆسەکە ئەنجامبدرێت، بەڵام لە عێراقدا نەبوونی ترس لە یاسا هۆکاری درێژەدانە بە پێشلکارییەکان...

56 جار خوێندراوەتەوە