مارک ساڤایا: سورین لەسەر سنوردانان بۆ هێزەچەکدارەکان لە عێراق

KNN : Kurdish News Network
09:09 - 13/11/2025
عێراق
+
-

نێردەی ترەمپ لە عێراق پاش هەڵبژاردنەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوەکردەوە کە ئەمەریکا سورە لەسەر سنوردانان بۆ هێزەچەکدارەکان لە عێراق.

 

هەواڵ:KNNC

 

مارک ساڤایا نێردەی دۆناڵد ترمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە عێراق، پاش کۆتاییهاتینی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجمونی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە عێراقییەکان کرد و خواستی گەلی وڵاتەکەی بەرزنرخاند.

 

 

مارک ساڤایا لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردوەتەوە کە ئەمەریکا لەگەڵ عێراقە و سورن لەسەر کۆتاییهێنان بە هەژمونی دەرەکیی و دەستوەردانەکان لە وڵاتەکەدا.

 

نێردەکەی ترەمپ لە پەیامەکەیدا دووبارە باسی لە گروپەچەکدارە میلیشیاکان کردوە و ئاماژەی بەوەداوە، ئەمەریکا پابەندە بە سنوردارکردنی کار و چالاکی ئەو گروپانە لە عێراق و هەماهانگی تەواوی عێراق دەکات لەو پرسەدا.

186 جار خوێندراوەتەوە