سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیریی مه‌دا ده‌ڵێت؛ باڵاده‌ستی میلشیاكان و ده‌ستوه‌ردانی
ده‌ره‌كی رێگرن له‌به‌رده‌م ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات.
هەواڵ:KNNC
له‌دیدارێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا
فه‌خری كه‌ریم رایگه‌یاند: بونیاتی سیستمی سیاسی ئێستای عیراق رێگره له‌به‌رده‌م
ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات و باڵاده‌ستی میلشیاكان و گه‌نده‌ڵی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی سندوقه‌كانی ده‌نگدانیان
بێ مانا كردوه.
وتیشی پرسی
دیموكراسی ته‌نیا قسه‌كردن و راده‌ربڕین نییه له‌میدیاكاندا به‌ڵكو زیاتر په‌یوه‌سته
بهگواستنهوهو ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری یاسا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران
لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا لەناو پێکهاتەی شیعەدا کەم بووە، پێشبینیش دەکات لەم هەڵبژاردنەشدا
هێندەی تر کەمتر بێت.
وتیشی بایکۆتی بەرفراوان دەبێتە هۆی له‌ده‌ستدانی شەرعیەتی سیاسیی
ئەو ئەنجامانەی کە لە ژێر کاریگەری چەک و پارەی سیاسی‌دا بەڕێوەدەبرێن.
فه‌خری
كه‌ریم ڕەخنەی لەوە شگرت کە به‌ئاشكرا لە بانگەشەکانی هەڵبژاردندا به‌شانازییه‌وه
باسی ئه‌و سەدان ملیۆن دۆلاره ده‌كرێت كه خه‌رجكراون ، لەکاتێکدا سەرکردەکانی
پارتەکان، ساڵانێك به‌رله‌ئێستا توانایان نه‌بووه جووتێك پێڵاوی به‌كار هاتوو بكڕن.
249 جار خوێندراوەتەوە