بە گوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی بازرگانی، ئەو فەمانبەران
وخانەنشینانەی کە موچەکانیان لە یەک ملیۆن زیاترە بەشە خۆراکیان رادەگیرێت.
هەواڵ: KNN
بەپێی نوسراوێک کە دەست کەی ئێن ئێن کەوتوە وەزارەتی بازرگانی
بڕیاریدا کە بەشەخۆراکی ئەو خانەنشینان و فەرمانبەرانە ڕابگیرێت کە موچەکانیان لە یەک
ملیۆن زیاترە ، بەڵام ئەم ڕاگرتنە ئەندامانی خێزانەکانیان ناگرێتەوە.
هەروەها وەزارەتی بازرگانی بڕیاریشیداوە کە بەشەخۆراکی ئەو
خانەنشینان و فەرمانبەرانەی کە موچەکانیان لە ملیۆنێک و500 هەزار دینار زیاترە ، لەگەڵ
بەشەخۆراکی ئەندامانی خێزانەکەیان، ڕابگرێت.
لە نوسراوەکەدا هتووە کە ئەم بڕیارە لە 1ی کانوونی دووەمی
2025 ەوە جێبەجێ دەکرێت.
1947 جار خوێندراوەتەوە