سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم تاوتوێی چەند پرسێك دەكات
هەواڵ: KNN
بڕیارە لەكۆبونەوەكەی ئەنجومەنی
وەزیرانی حكومەتی هەرێمدا دوا پیشهاتەکانی
دۆسیەی هەناردەکردنی نه وتی هه رێم و بابه تی داهاته نانەوتییەکان و موچه و شایسته
داراییەکانی موچه خورانی هەرێم و تاوتوێکردنی میکانیزم و رێکارەکانی جێبەجێکردنی
پابەندیی حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەربكرێت.
هەر بەپێی كارنامەكە له چوارچێوه ی پروسه ی یه کخستنەوه ی ڕێکاره داراييەكان
له نيوان حکومەتی هه رێم و حکومەتی فیدراڵی و له به ر روشنایی کۆنووسی کۆبوونەوه ی
نۆینەرانی هه ردوولا له ڕیكەوتی ۲۰۲٤/٧/٩ ،
وەزارەتی دارایی و ئابووری به نووسراوی ژماره (٢٢٤٦) له ٢٠٢٥/٣/١٠
چه ند پیشنیار و راسپارده یه ک ده خاته روو بۆ یەکخستنی ڕێكار و ڕێنماییەکانی
باج و ریژەکانیان له نیوان دامه زراوه کانی باج له هه ردوو حکومه تی هه ریم و فیدراڵ.
هەرچی بڕگەی سێیەمی دانیشتنەكەشە تایبەتە بە
دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لەهەرێمی كوردستان .
246 جار خوێندراوەتەوە