حكومەتی كاتیی سوریا دەیەوێت بەپشتیوانی ئەمریكاو ئوردن چارەسەری قەیرانی پارێزگای سوەیداو كێشەی دروزەكانی وڵاتەكەی بكات .
هەواڵ: KNN
ئەسعەد شەیبانی
وەزیری دەرەوەی سوریا لەمیانەی سەردانەكەی بۆ ئوردن و لەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی هاوتا ئوردنیەكەی
و تۆماس باراك نێردراوی ئەمریكا بۆ سوریا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكردو تیایدا
كە بەپشتیوانی واشنتۆن و عەممان چەند هەنگاوێك بۆ ئاسایی بونەوەی دۆخی پارێزگای
سوەیدا دەنێن.
بەوتەی شەیبانی
لێپرسینەوە لەگەڵ هەمو ئەو كەسانە دەكرێت كەدەستیان لەرووداوەكانی سوەیدا هەبوە
كەتیایدا هاوڵاتیانی دروز روو بەرووی كوشتن و بڕین و سوكایەتی كردن بونەتەوە .
وەك وەزیرەكەی
سوریا ئاماژەی پێكردوە زامنی گەیاندنی یارمەتییە پزیشكی و مرۆییەكان بەدانیشتوانی
سوەیدا دەكرێت و لەهەمان كاتیشدا قەرەبووی هەمو ئەو كەسانە دەكرێتەوە كە زیان بە
ماڵ و شوێنەكانیان گەیشتوە لەگەڵ گەڕانەوەی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان بۆ ئەو
پارێزگایە و زەمینە سازی بۆ ئاسایی بوونەوەی ژیان لەسوەیدا.
هەروەها بڵاوكردنەوەی
هێزی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاریكردن لەرێگەو بانەكان و هاتوچۆو جموجۆڵی بازرگانی
و هەوڵدان بۆ دیاریكردنی چارەنوسی ئەو كەسانەی بێ سەروشوێن و زیندانی و ڕفێنراون ،
لەگەڵ دەستكردن بەئاشنبونەوەی ناوخۆیی كە سەرجەم پێكهاتەكانی سویدا تیایدا بەشدار
بن.
1147 جار خوێندراوەتەوە