ماوەیەک لەمەوپێش دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن زانیاری
لەسەر دۆسیەیەک پێگەیشت کە لەلایەن داواکاری گشتی سلێمانی لەسەر سکاڵای چەند
فەرمانبەرێک لەبارەی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران، جوڵێندرابو.
هەواڵ: KNN
ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی نامەیەکی ئاراستەی نوسینگەی
جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری سلێمانی کردوە، و داوای راگرتنی پرۆسەی
دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکەن بەهۆی ئەوەی 1750 فەرمانبەر لە
سەرۆکایەتی شارەوانی لەدەرەوەی پرۆسەی 17هەزار کەسەکە بون کە زەویان پێدراوە،
لەسەر ئەم بابەتە داواکاری گشتی لە نامەیەکدا داوای
وەڵامی ئم پرسیارانە دەکات: بە کام یاسا ئەم 1750 فەرمانبەرە لەدەرەوەی پرۆسەکە بون
و جیاواز بون ؟ دوەم دەوترێت کە زەوی نایاب دراوە بە لیژنەی دابەشکردنی زەوییەکان،
سێیەم نزیکەی 117 کەس زەویان لە خێوەتە وچوارچرا پیدراوە کە نرخەکەی بە زیاتر لە ٤ دەفتەر بۆ ٧ دەفتەر دۆلار خەمڵێندراوە.
لە ئێستادا لیژنەی دابەشکردنی زەوی لە شارەوانی سلێمانی
و لیژنەی یاسایی خەریکی ئامدەکردنی راپۆرتێکن بۆ وەڵامی داواکاری گشتی وئەندامانی
ناڕازی ئەنجومەن.
کەی ئێن ئێن زانیوێتی کە ئەو دۆسیە جەخت لە هەڵوەشاندنەوەی دەکرێت، هەروەها سبەی چوارشەمە دوای دو هەفتە لە
کۆنەبونەوەی، ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کۆدەبێتەوە و لەوێ راپۆرتەکەی لیژنەی
دابەشکردنی زەوی لەشارەوانی سلێمانی و بلیژنەی یاسایی تاوتوێی دەکرێت و دواتر دۆسیەی دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران
ئاڕاستەی دەستەی دەسپاكی دەکرێت بۆ ئەوی شیاو و ناشیاو جیابکرێتەوە.
بڕیار
نامیق-سلێمانی
86 جار خوێندراوەتەوە