نرخی زێڕ ئەمڕۆ
سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمار کرد و
ئۆنسەیەکی 3689 دۆلاری تێپەڕان.
هەواڵ: KNN
لە ماوەی یەک مانگی رابردودا نرخی یەک مسقاڵ ئاڵتونی 21
عەیار، نزیکەی 95 هەزار دینار بەرز بوەتەوە وچاوەڕواندەکرێت زیاتریش بەرز بێتەوە.
لەبارەی هۆکاری ئەو بەزربونەوە وتەبێژی زێرنگەرانی
هەولێر بە کەی ئێن ئێن راگەیاند" یەکێک لە هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ زیادکردنی
پێناسی گومرگی کە لەسەر هیند و روسیا کرا و هەروەها ناکۆکییەکانی بانکی فیدراڵی
ئەمریکا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و خاڵێکی تریش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە خواستی
وڵاتانێک وەکو چین وروسیا بۆ کڕینی زێڕ کاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی نرخی زیڕ هەبوە".
جەختیشی کردەوە کە لە ئێستادا نرخی زێڕ گونجاوە بۆ کڕین
لەبەر ئەوەی چاوەڕواندەکرێت نرخی زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە.
وتەبێژی زێرنگەرانی هەولێر ئاسکراشی کرد کە بانکەکانی
جیهانی دەریانخستوە کە زێڕ بەردەوام دەبێت لە بەرزبونەوە و تا سێ مانگی داهاتو ئۆنسەیەک
زێڕ سێ هەزار و 800 دۆلار تێدەپەڕێنێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیە
مامەڵەیان پێوەدەکرێت:
یەک مسقاڵ زێڕی 24 عەیار بە 842
یەک مسقاڵ زێڕی 22 عەیار 780
یەک مسقاڵ زێڕی 21 عەیار بە 745
یەک مسقاڵ زێڕی 18 عەیار بە 650
3073 جار خوێندراوەتەوە