هەسەدە: سەرکردەیەکی مەترسیداری داعشمان دەستگیر کرد

KNN : Kurdish News Network
09:09 - 16/09/2025
کوردستان
+
-


هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، لە شاری ڕەقە،  ئەندامێکی مەترسیداری  داعشیان دەستگیر کردوە، کە یەکێک لە مەترسیدارترین ئەندامانی شانەکانی داعش لە ڕەقە و بەرپرس بوە لە دروستکردنی ( تی ئێن تی - TNT) بۆ شانەکانی داعش.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ سێشەممە، هەسەدە بەیاننامەیکی بڵاوکردوەتەوە  وتیاید هاتوە؛ "شەممەی ڕابردو ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی توندیان ئەنجامداوە بە ئامانجی دەستگیرکردنی یەکێک لە مەترسیدارترین ئەندامانی شانەکانی داعش لە ڕەقە".



ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ "ئۆپەراسیۆنەکە دوای چەند مانگێک لەچاودێری و چاودێری وردی جموجۆڵ و چالاکییەکانی حەسەن جافلی، نازناوی ئەبو عەبدۆ بوە، هێزەکانیان توانیان شوێنی خۆ حەشاردانی بدۆزنەوە و گەمارۆیەکی ئەمنی توند بەدەوریدا بسەپێنن و دواتر دەستگیری بکەن".



هەسەدە راشیگەیاندوە؛  ئەو سەرکردەیەی داعش، کاری دروستکردنی تەقەمەنی تی ئێن تی بوە  و بەسەر ئەندامانی شانەکاندا دابەشی دەکات، هەروەها بۆ ئەو کارەش  کۆگای تایبەت بەخۆی هەبوە.


ئەو تەقەمەنیانەی دروستی کردوەن، بەکارهێنراون بۆ تاوانکاری و بە ئامانجگرتنی خاڵە سەربازییەکان و ناوەندەکانی هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ، هەروەها بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێل و کۆبونەوەی مەدەنی وبڵاوکردنەوەی تیرۆر و ناسەقامگیرکردنی لە ناوچەکە.

لە بەیانناماکەدا ئەوەش هاتوە؛ لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەی داعس، دەست بەسەر 180 بلۆکی تی ئێن تی و ئامێری کۆنترۆڵکردن و تەقێنەر و سوڕی ئەلیکترۆنیدا گیراوە لەگەڵ  ژمارەیەک ئامێری مۆبایل و بڕێکیش پارە.

54 جار خوێندراوەتەوە