وەزیری دەرەوەی ئێران: سازش لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناكەین

KNN : Kurdish News Network
07:05 - 12/07/2025
جیهان
+
-

عەباس عەرەقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە ڕێككەوتنی نوێ لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە دەڵێ: دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەكانمان نابین و هیچ ڕێككەوتن و هاوكارییەكیش لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ناكەین، ئەگەر پێشوەختە ددان بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران نەنێن.

 

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ شەممە، 12ی تەمووزی 2025، عەباس عەرەقچی ڕایگەیاندووە: ئێران هەوڵ دەدات بەداداچوون بۆ ئەگەری دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكادا بكات لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەیەوە.

ئەو دەڵێ: هاوكاریكردنی تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، "شێوەیەكی نوێ" وەردەگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران بەفەرمی هاوكاریكردنی لەگەڵ ئاژانسەكەدا هەڵپەسارد.

دەشڵێ: هاوكاریی تاران لەگەڵ ئاژانسەكە بەو مەرجە دەبێ كە گرەنتیی دەستدرێژینەكردنە سەر ئێران هەبێت و ددانیش بە مافی ڕەوای ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا بنرێت.

ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئێران پاش ئەوە دێت كە دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە مانگی ڕابردوو بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەڵوەشانەوە و تاكوو ئێستا

94 جار خوێندراوەتەوە