گەریلاکانی پەکەکە چۆن هاتنە جاسەنە و چۆن گەڕانەوە؟

KNN : Kurdish News Network
03:46 - 12/07/2025
کوردستان
+
-

بڕیار نامیق، پەیامنێری کەی ئێن ئێن بەدواداچونێکی بنکۆڵکاری کردوە سەبارەت بە مەڕاسیمی چەکدارانی گەریلاکانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە و بۆ یەکەمجار هەندێک زانیاری نەبیستراو ئاشکرا دەکات.

 

لەو بەدواداچونەدا پەیامنێری کەی ئێن ئێن دەڵێت: وردەکاری زانیارییەکان بە تایبەت شوێنی جوگرافیای هاتن و رۆشتنی گەریلاکان لای  KNNپارێزراوە  و بۆ بڵاو کردنەوە نیە، بەڵام پوختەی رێککەوتنەکە بەمشێوەیە بوە.

 

بۆ رێکخستنی مەڕاسیمەکە، چەند لایەنەێک لەسەرهێڵ بون، دوای ئەوەی (کەجەکە) وەڵامی (دەم پارتی) داوەتەوە بەوەی کە شوێنی مەراسیمەکە تاکلایەنە لەلایەن ئەوانەوە دیاری دەکرێت و بەباشی دەزانن لە دەرەوەی قەندیل و لە دوری شوێنی مانەوەی ئەوان بێت، بۆیە دەرەنجام سلێمانیان هەڵبژارد و  لە سنوری سلێمانیش خاڵێکی نزیکیان هەڵبژارد کە (دوکان)، دواتر ئەم گفتوگۆیەی نێوان (کەجەکە) و (دەم پارتی) بو بە بڕیار و پاشان یەکێتی لێ ئاگادارکراوەتەوە، کەی ئێن ئێن لەسەر چاوەیەکی ئەمنییەوە زانیوە یەتی کە ئەوەی لەسەر یەکێتی بوە سێ شت بون، ئەوانیش بریتیبون لە:

 

- ئاسایش و ئەمنییەت
- رێکخستنی مەراسیمەکە
- پەخشکردنی مەڕاسیمەکە بۆ هەمو میدیاکان

 

سەبارەت بە هاتنی ئەو ژمارە گەریلایەش بۆ جاسەنە، سەرچاوەکەی کەی ئێن ئێن دەڵێت: بەهیچ شێوەیەک تیمە (30) کەسییەکە پەیوەندیان بەکەسەوە نەبوە لە تیمی بەڕێوەبردنی مەڕاسیم، بەڵکو تەنها کەسێک لەو نێوەندەدا بووە کە لە شاندی دەم پارتی بوە.

 

بڕیار نامیق دەڵێت: بەرەبەیانی رۆژی مەراسیمەکە و بە رێگای پیادە کە کەس ئاڕاستەی هاتنەکەی نەزانیون، ئەو گەریلایانە گەشتونەتە جاسەنە.

 

پاشان دوای مەڕاسیمەکە و کاتێک گەریلاکان دەچنەوە ناو ئەشکەوتەکە، داوایان کردوە شوێنی مەڕاسیمەکە چۆڵ بکرێت، بۆ ئەوەش تەنها تیمێکی گەورەی ئەمنی لە دوری ئەشکەوتەکە ماونەتەوە و گەریلاکان داوایانکردوە بۆ ماوەی سێ سەعات کەس نەیەتە نزیکی ئەشکەوتکە، تاوەکو بتوانن بە هەمان شێوە، بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

 

بەدواداچون – بڕیار نامیق

4119 جار خوێندراوەتەوە