لە کاتی تێکردنی
کۆنکرێتی سەقفی مزگەوتێکدا، لە ناحیەی پیرەمەگرون پێش تەواو بونی سەقفەکەی دەروخێت و بەهۆیەوە چەند کرێکارێک بە سەختی بریندار دەبن، سەرپەرشتیارانی دروستکردنی مزگەوتەکەش داوا دەکەن
خێرخوازان هاوکاریان بێت لە تەواوکردنی مزگەوتەکەدا.
هەواڵ: KNNC
بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە، لە ناحییە پیرەمەگرون، بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی
بڵاوکراونەتەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، لە کاتی کارکردندا، سەقفی مزگەوتێک روخاوە, دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێنیش زانیویەتی بەهۆیەوە پێنج کرێکار بریندار بون.
دروستکردنی مزگەوتەکە لە قۆناغەکانی سەرەتایدایە و تەواو نەکراوە، روداوەکەش کاتێک
بوە ویستویانە سەقفەکەی تێبکەن، مزگەوتەکە
ناوی "عەلی کوری ئەبوتاڵیب" و
ناسراوە بە تەلانییەکان.
وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت زیانێکی زۆری
بەرکەوتوە، لە ئێستاشدا سەرپەرشتیارانی دورستکردنی مزگەوتەکە، داوا لە خێرخوازان
دەکەن هاوکاریان بن و بێن بە دەمیانەوە بۆ تەواو کردنی مزگەوتەوەو کەمکردنەوەی زیانەکان
66 جار خوێندراوەتەوە