بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە پێدانی باج، دادگای ئیسپانیا
سزای ساڵێک زیندانی بەسەر ڕاهێنەری ئیتاڵی، کارلۆ ئەنچیلۆتی سەپاند، ئاژانسی EFEـی ئیسپانی رایگەینادوە،ڕاهێنەرەکە
دەتوانێت دەتوانێت تانە لەو بڕیارە بدات و
داوای پێداچونەوە بە بڕیارەکە بکات
وەرزش: KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای ئیسپانیا سزای ساڵێک زیندانی بەسەر بەسەر ڕاهێنەری ئیتاڵی، کارلۆ ئەنچیلۆتی سەپاند، ڕاهێنەرەکە تۆمەتبار کراوە بەوەی 11 ساڵ لەمەوبەر و
ئەوکاتەی سەرکردایەتی یانەی ڕیال مەدریدی دەکرد، خۆی دزیوەتەوە لە باجدان.
تۆمەتەکەی ئەنچیلۆتی، بۆ ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە،
کە خۆی دزیوەتەوە لە پێدانی باج لەسەر داهاتی مافی وێنەکانی و بە ڕیگەی نایاسایی
ملیۆنێک یۆرۆ باجی نەداوە.
ئەمە ۆتا بڕیرا نییە بۆ ڕاهێنەرەکە و ئاژانسی EFEـی ئیسپانی بڵآویکردوەتەوە، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە دەتوانێت تانە
لە بڕیارەکە بدات و داوای پێداچونەوە بکات، بۆ ئەوەی دادگا و دەستەی باجی ئیسپانیادا بڕیاری تێهەڵچونەوەکە قبوڵ
بکەن.
جێی باسە، راهێنەرەکە
ئەمەیەکەمجار نییە بە خۆدزینەوەی لەباج تۆمەتبار دەکرێت و و پێشتریش بە هەمان
تۆمەت و لە ساڵی 2015دا تۆمەتبار کرابو، بەڵام ئەنچیلۆتی رەتیکردەوە بە ئەنقەست هەوڵیدابێت خۆی لە باجدان
بدزێتەوە و لە دادگا بێتاوانی خۆی سەلماند.
229 جار خوێندراوەتەوە