بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە (13ی ئایاری 2026)، ئاسمانی هەرێم بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور
دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و ئەگەری بارینی
نمەباران و دروستبوونی هەورە تریشقە هەیە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و
پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو (1 بۆ 3) پلە نزم دەبنەوە.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە، کەشناسی پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما کەمێکی دیکەش نزم
ببنەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت. هاوکات هۆشداری دەدات لە ئەگەری
بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و
دەشتاییەکانی باشووری هەرێم.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت: لە هەولێر 29،
سلێمانی 27، دهۆک 28، هەڵەبجە 27 و لە گەرمیانیش 34 پلەی سیلیزی دەبێت، کە بۆ سبەینێ لە زۆربەی
ناوچەکان پلەیەک دادەبەزن.
1239 جار خوێندراوەتەوە