چەمچەماڵ؛ لەسەر دۆسیەی كوشتنی هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا

KNN : Kurdish News Network
03:03 - 18/06/2025
کوردستان
+
-

لەسەر دۆسیەی كوشتنی هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تەكیەی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ و بەهاوكاری مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی چەمچەماڵ تۆمەتبارێك دەستگیركرا.


هەواڵ: (KNNC)


قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە؛ دوای ئەوەی شەوی ڕابردو لە ناحیەی تەكیە لە گەڕەكی ڕزگاری هاوڵاتییەك كوژرا، هێزەكانی پۆلیسی سنورەكە دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی روداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە دەستیپێكرد.


رونیكردوەتەوە، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریانخستوە كە تۆمەتبار بەچەكی جۆری دەمانچە هێرشی كردوتە سەر تاوانلێكراو كوشتویەتی.


ئەوەیخستوەتەڕو، دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تەكیەی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەهاوكاری مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی چەمچەماڵ توانرا شوێنی تۆمەتباری هەڵاتو دەستنیشان بكرێت و دەستگیربكرێت.


قائیماقمیەتی چەمچەماڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (406)ـی یاسای سزادانی عێراقی لە ئێستادا تۆمەتبار (ر، أ، م) راگیراوەو دەستیش بەسەر ئەو چەكەی كە تاوانەكەی پێ‌ ئەنجامدراوە گیراوە.

655 جار خوێندراوەتەوە