میتحەت سانجار وەك شوێنگرەوەی سری سورەییا ئوندەر دەستبەرکاردەبێت

KNN : Kurdish News Network
12:40 - 18/06/2025
کوردستان
+
-

هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە، وەك ئەندامی نوێی شاندی ئیمڕاڵی دەست بەکاربو، بڕیاریشە لە سەردانی داهاتودا ئەو وەک شوێنگرەوەی سڕی سورەیا ئوندەر بەشداری بکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

ناوەندی راگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان -دەمپارتی رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی ورد، بڕیاریانداوە میتحەت سانجار، پەرلەمانتاری مێردینی دەمپارتی و هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە، وەك شوێنگرەوەی سری سورەیا ئوندەر لە شاندی ئیمڕاڵی دەستبەکاربێت.

 

بە گوێرەی میدیاکانی باکوری کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندی ئیمڕاڵی سەردانی زیندانی ئیمڕاڵی بکەن ئەندامە نوێیەکەی شاندی ئیمڕاڵی بەشداری بکات. 

 

پاش مانگێك و 13 ڕۆژ لە کۆچی دوایی سری سورەیا ئوندەر، کە بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی بو، ئەو بەرپرسەی پێشوی هەدەپە کرایە ئەندامی شاندەکە، پێشتریش بۆ پۆستەکەی لە نێو پەرلەمانی تورکیا پەروین بوڵدان دیاری کرا. 

 

دواین کۆبونەوەی شاندی ئیمراڵی لە 21ـی نیسان بەریوەچو،دواین کۆبونەوەی بنەماڵەیش لە ڕۆژی 7ی ئەم مانگە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بەڕێوەچو.

74 جار خوێندراوەتەوە