لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنەکەدا باس لەبارەى چارەنوسى
موچەى فەرمانبەرانى هەرێم کراوە و وتەبێژى حکومەتى هەرێمیش دەڵێت: بڕیارە بەم نزیکانە لەلایەن دادگاى فیدراڵییەوە
بڕیارى لەبارەوە بدرێت.
هەواڵ:KNNC
بەر لە دوو رۆژ و لەگەڵ کرانەوەى
دەوامیی فەرمى لە عێراق؛ سەرۆک وەزیرانى هەرێم بە نامەیەک داواى لە دادگاى فیدراڵى
کردوە بە زویی بڕیار لەبارەى چارەنوسى موچەخۆرانى هەرێمەوە بدات و سەرچاوەیەک لە
حکومەتى هەرێمى کوردستانيش لەوبارەیەوە بە کەى ئێن ئێنى راگەیاند؛ مەسرور بارزانى،
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان نامەیەکى لەڕێی فارس عیسا، نوێنەرى حکومەتى هەرێم
لە بەغداد ناردوەتە دادگاى فیدراڵى و تێیدا داواى چارەسەرکردنى کێشەى موچەى کردوە.
لە نامەکەدا سەرۆکى حکومەت وتویەتى:
ئێمە بە تەواوەتى پابەندى مەرجەکانى حکومەتى فیدراڵین و ئێوەش بە زویی لەبارەى
چارەنوسى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە بڕیار بدەن.
لاى خۆیەوە وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند؛ بەم نزیکانە دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
و بڕیار لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.
سلێمانى/ بڕیار نامیق
179 جار خوێندراوەتەوە