لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران باسی موچە ناکرێت

KNN : Kurdish News Network
09:49 - 18/06/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی کارنامەی کۆبونەوەکە باسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە لە تەوەری یەکەمدا، دواین شەڕ و ئاڵۆزی و پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی تاتوێدەکرێت.

 

لە تەوەری دوەمیشدا، بڕیاری لێخۆشبون لە سزای سەرپێچی هاتوچۆ بەرێژەی 20% درێژکردنەوەی بۆ شەش مانگی دیکە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

 

تەوەری سێیەمی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران تایبەتە بە پرسی دامەزراندنی دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی گشتی و وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

220 جار خوێندراوەتەوە