لە چوار روداوی هاتوچۆدا چوار كەس گیان لەدەستدا و پێنج
كەسی دیكەش برینداربون.
هەواڵ: (KNNC)
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە؛ لە روداوێكی هاوچۆدا
لە جۆری پێكدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و بارهەڵگرێك لە شاری بەغداد
خێزانێكی كورد كە لە دایك و باوك و دو منداڵ پێكهاتبون بون بەقوربانی.
ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، لە روداوەكەدا دایك و باوك و
یەكێك لە منداڵەكان گیانیان لەدەستداوە و منداڵەشیان بەسەختی برینداربوە، بۆ
وەرگرتنی چارەسەرییش رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆك بڵاویكردەوە؛ پاشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ هەینی، لەسەر شەقامی سەرەكی گەلی زنتا لە ناحیەی دینارتەی سنوری پارێزگای
دهۆك، روداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لەنێوان دو ئۆتۆمبێل رویدا، لەئەنجامی
روداوەكەشدا سێ كەس برینداربون بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
لای خۆشیەوە، بەهۆی لەدەست دانی کۆنترۆڵ و لادان لە
رێرەوی خۆی روداوێکی وەرگەرانی ماتۆرسکیل لە نزیك سێ ریانی دادگا رویدا، كە تیایدا
شۆفێری ماتۆرسکیلەکە برینداربوە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
هاوكات، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی كازیوەی شاری
سلێمانی بەهۆی تیژرەوییەوە ماتۆڕسكیلێك وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا شۆفێرەكەی گیان
لەدەستداوە.
303 جار خوێندراوەتەوە