بە بەشداریی زیاتر لە 50 پارتی سیاسی و
350 کەسایەتی ئەمڕۆ کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کوردی لە
ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت و 200 ڕۆژنامەنوس و 60 دامەزراوەی میدیایی ڕوماڵی
دەکەن.
هەواڵ:KNNC
بەگوێرەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانسی یەکڕیزیی
و یەکهەڵوێستی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان، نوێنەری سەرجەم حیزبە کوردییەکان، ڕێکخراوەکانی
ژنان و لاوان، کەسایەتییە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان، هونەرمەندان، سەرۆک هۆزەکانی ڕۆژئاوای
کوردستان لەگەڵ کەسایەتییە کوردەکانی دیمەشق، حەلەب، حەما، باب و عەزاز
بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن.
شاندێکی دەمپارتیش لە باکوری
کوردستانەوە، لەگەڵ نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکانی باشوری کوردستان ئامادە دەبن، نامەی
پشتیوانی لایەنەکانی دەرەوەی وڵاتیش دەخوێنرێتەوە.
بە گوێرەی رێنمایی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانسەکە، لە
کاتژمێر 10ی بەیانی دەست بە کارەکانی دەکات و ماوەی یەک ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بەشی
یەکەمی بۆ ڕوماڵی میدیاکان کراوە دەبێت کە 60 دامەزراوەی میدیایی و 200 رۆژنامەنوس روماڵی دەکەن.
وتاری کردنەوەی کۆنفرانسەکە لەلایەن مەزڵوم عەبدی،
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە پێشکەش دەکرێت، ڕەشنوسی بەڵگەنامەی
یەکێتی کوردان پەسەند دەکرێت، کە پێشتر پێشنیار کرابو، دەرئەنجامەکانی بۆ ڕای
گشتی بڵاودەکرێتەوە.
کۆنفرانسەکە بە بەشداریی زیاتر لە 50
پارتی سیاسیی ڕۆژئاواى کوردستان و 350 کەسایەتیی بەڕێوە دەچێت.
88 جار خوێندراوەتەوە