فەرماندەی گشتی هەسەدە
رایگەیاند، کۆنفڕانسەکەی ئەمڕۆدا خواست و بڕیار و داواى کورد بۆ حکومەتى نوێی دیمەشق
گەڵاڵە دەکرێت، وتیشی: کۆنفڕانسەکەمان بۆ پارچەکردنی سوریا نییە.
هەواڵ:KNNC
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی
گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە)، لە وتاری دەستپێکی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی
کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، 14ساڵە بۆ پاراستنی گەلەکەمان شەڕێکی دژوار
دەکەین لەوپێناوەشدا 13 هەزار کچ و کوڕ شەهید بون و 30 هەزار کەس بریندار بون.
وتیشی: ئەم کۆنفڕانسە
بۆ یەکیەتی سوریایە نەوەک پارچەکردنی سوریا و یەکیەتی کورد یەکێتی سوریایە.
عەبدی جەختیشیکردەوە،
سوریا پێویستی بە دەستورێکی نا مەرکەزی هەیە کە مافی هەمو پێکهاتەکان لە دەستوردا جێگیر
بکرێن، چونکە کورد لەگەڵ هەمو نەتەوەکانی دیکەی سوریا خوێنی تێکەڵ بوە و دەبێت لە
داهاتوی سوریا شوێنی تایبەتی هەبێت.
فەرماندەی گشتی هەسەدە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە وەکو کورد چیمان دەوێت و بەرنامەی سیاسیمان چیە ئەمڕۆ
لەم کۆنفڕانسە ئەوە دەستنیشان دەکەین و دەمانەوێت، لێژنەیەکی هاوبەش بۆ
دانوستاندن بۆ حکومەتی سوریا دامەزرێت کە هیوادارن کۆنفڕانسەکە ببێتە
هەنگاوێک بۆ سەرکەوتنی کورد.
49 جار خوێندراوەتەوە