کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ بارانبارین هەمو ناوچەکان دەگرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:57 - 26/04/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لەدوای نیوەڕۆوە بارانبارین هەمو ناوچەکان دەگرێتەوە و سبەینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبارێت، هاوکات لە کاتەکانی دواینیوەڕۆوە بارانبارین هەمو ناوچەکان دەگرێتەوە بەشێوەی تاوەبارانی کورت خایەن لە هەندێک کات و لە هەندێک شوێنیش هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

 

دەشڵێت: کەشی ناسەقامگیر تا درەنگانی شەو بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرما بەرارود بە دوێنێ دوو تــا چوار پلـــە نزم دەبنەوە.

 

سبەینێ یەکشەممە، بە گشتی ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێ شوێن دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی

104 جار خوێندراوەتەوە