ترەمپ: ئامادەم لەگەڵ عەلی خامنەی کۆببمەوە

KNN : Kurdish News Network
02:23 - 25/04/2025
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە گۆڤاری تایمی ڕاگەیاندووە، ئامادەیە لەگەڵ ڕێبەر یان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببێتەوە و ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن ئەوا  تاکلایەنە و بە شەخسی دەچێتە ناو شەڕەوە و خۆی سەرپەرشتی دەکات

هەواڵ:KNNC


ئەمرۆ هەینی لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری تایمز، ترەمپ بە گۆڤارەکەی راگەیاندوە، خواستیەتی بگەنە ڕێککەوتن و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە لەگەڵ ڕێبەر یان سەرۆک کۆماری ئێران کۆببێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تایمز ڕایگەیاند، ئەگەر دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی شکست بهێنێت، ئەوا ڕەنگە بە شێوەی شەخسی بچێتە ناو شەڕەوە  و لە ئەگەری نەگەشتن بە  ڕێککەوتن خۆی سەرپەرشتی شەڕەکە دەکات.


 هەروەها ئەو هەواڵانەی ڕەت کردوەتەوە کە باس لەوە دەکەن ڕێگری لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی کردوە و جەختی لەوە کردەوە کە مەرجەکانی بۆ هێرشێکی لەو شێوەیە تەنها نەبوەتە ئاسانکاری، ئەگەر نا بڕیاری کۆتایی بۆ ئیسرائیل جێهێشتوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا نیگەرانە لەوەی بنیامین نەتانیاهۆ بیکێشێتە ناو شەڕەوە، ترەمپ وتویەتی؛ نەخێر بە هیچ شێوەیەک نیگەرانی ئەوە نییە و "ڕەنگە خۆی بچێتە ناو شەڕەکەوە، بەڵام ئێمە بەشدار نەبین".


ئەو جەختی کردوەتەوە پێی باشە بگەنە ڕێککەوتن، نەک بۆمب بەسەر خەڵکیدا بەربێتەوە  و بکوژرێن، ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا دو گەڕی دانوستانەکان لە نێوان ئەمەریکا و ئێراندا بەڕێوە چوە و  بڕیاریشە سبەینێ گەرێ سێیەم لە عومان بەڕێوە بچێت و لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئیران ئاماژەی بەوەداوە، تا ئێستا  نە دەتوانن بڵێن گەشبین و نە ڕەشبینینشن لە ئەنجامی دانوستانەکاندا.



317 جار خوێندراوەتەوە