سەرۆکی ئەمەریکا
رایگەیاند، ئیسرائیل رامانناکێشێتەوە ناو شەڕەوە دژی ئێران، بەڵام رەنگە ناچاربین
هێرشبکەینە سەر تاران.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری تایم رایگەیاند، پێم وایە دەتوانین
بگەینە رێکەوتن لەگەڵ تاران، بەڵام ئەگەری هەیە ناچاربین هێرش بکەینە سەر ئێران،
بۆئەوەی نەتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
سەبارەت بە دەستوەردانی
واشنتۆن بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ترامپ وتی: نەخێر، ئەوە ڕاست
نییە، من ڕێگریم لە ئیسرائیل نەکردوە، لە کۆتاییدا بڕیارەکە بۆ ئەوان جێبهێڵم.
لە وەڵامی ئەو
پرسیارەی ئایا نیگەرانە لەوەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایبکێشێتە
شەڕەوە دژی ئێران، ترەمپ وتی: "من لەسەر خواستی ئیسرائیل ناچمە شەڕەوە، بەڵام
ئەگەر نەتوانین لە دانوستانەکانمان هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنین، رەنگە من بە ویستی
خۆم بچمە شەڕەوە دژی ئێران و لە هێڵی پێشەوە دەبم".
بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە شاری مەسقەت، گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی
ئەمەریکا و ئێران بە نێوەندگیری عوممان بەڕێوەدەچێت.
71 جار خوێندراوەتەوە