میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەکی
بەهێز لە بەندەر عەباسی باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕوویداوە و بەو هۆیەوە نزیکەی
200 کەس بونەتە قوربانی و زیانێکی زۆریش بەر بەندەرەکە کەوتوە.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی فەرمی ئێران ئیرنا
بلاویکردەوە، تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندر عەباس لە
باشوری ئێران ڕویداوە.
بە گوێرەی فریاکەوتنی
خێرای ئێران تا ئیستا200 کەس بە هۆی تەقینەوەکە برینداربون کە برینی هەندێکیان
قورسە و پێشبینیش دەکرێت ئامارەکە زیاتر بەرزبێتەوە.
ئاژانسەکە باسی لەوەش
کردوە، تەقینەوەکە بەرادەیەک بەهێز بوە کە دەنگەکەی لە دورگەی قیشم و هەروەها گوندەکانی
دەوروبەری بەندەر عەباس بیستراوە و چەندین بینای ئیداری بەتەواوی وێران بون.
لە میدیای ئێران زانیاری
جیاواز لەبارەی روداوەکە بڵاودەکرێتەوە، بەشێک لە میدیاکان دەڵێن، ئاگرکەوتنەوە
لە کۆگەیەکی سوتەمەنی ڕویداوە و بەشێکیش دەڵێن: کۆگایەکی گوگرد لە بەندەرەکە
تەقیوەتەوە.
تا ئێستا زانیاری فەرمی لەبارەی هۆکاری رووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی
ئاگرەکەن.
80 جار خوێندراوەتەوە