بەرپرسێکی بزوتنەوەی
حەمماس ئاشکرایکرد، لەپێناو کۆتاییهێنان بە شەڕ ئامادەن سەرجەم بارمتە
ئیسرائیلییەکان ئازاد بکەن.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی فرانس پرێس لە
زاری بەرپرسێکی بزوتنەوەی حەمماس-ـەوە بڵاویکردوەتەوە، بزوتنەوەکە ئامادەیە بۆ
ئازادکردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان بەیەک قۆناغ، ئەوەش لە پێناو کۆتاییهێنان
بە شەڕی کەرتی غەززە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی
بەوەشکردوە، حەمماس داوای ئاگربەستی پێنج ساڵە لەگەڵ ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەکات.
بەرپرسێکی باڵای فەلەستینی
کە ئاگاداری دانوستانەکانە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر رایگەیاند، ناوبژیوانانی میسر و قەتەر
پێشنیارێکی نوێیان بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە پێشنیار کردوە.
بە وتەی ئەو بەرپرسە،
پێشنیازەکە ئاگربەستێک لەخۆدەگرێت کە لە نێوان ٥ کاتژمێردا بەردەوام دەبێت.
شاندێکی بزوتنەوەی حەماس
ڕۆژی شەممە لە قاهیرە لەگەڵ بەرپرسانی میسر کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دیدگای
بزووتنەوەکە بۆ ئەگەری ئاگربەست لە شەڕی غەززە.
78 جار خوێندراوەتەوە