سبەینێ شەممە بە سەرپەرشتی كۆمیسیۆن کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان دەست بەکارەکانی دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:51 - 25/04/2025
کوردستان
+
-

سبەینێ شەممە بەسەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی دەست بەکارەکانی دەکات و بزوتنەوەکەش پەیامێک ئاڕاستەی ئەو هەڵسوڕاوانە دەکات مافی بەشدارییان لە کۆنفڕانسەکەدا هەیە.

 

هەواڵ:KNNC

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی (25/4/2025) بڵاوکراوەتەوە، بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: رۆژی شەمە (٢٦ی ٤ی ٢٠٢٥) کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی لە (هۆڵی ئاشتی) لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرشتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان، هاوکات ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی؛ کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان دەست بەکارەکانی دەکات.

 

بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات، هەمو ئەو هەڵسوڕاوانەی مافی بەشداری و ناویان لە لیستی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان (هیئة العامة لحرکة التغییر)دا هەیە، دەست لەناو دەست و قوەت لە خوای گەورە ناکۆکییەکان وەلا بنێن و لەپێناو سەرپێخستنەوەی بزوتنەوەکەمان، هۆڵی ئاشتی بکەنە وێستگەی گۆڕانکاری و نوێبونەوە و بە حەماسەوە ئەو مافە مەدەنییە سیاسییەتان پیادە بکەن و بەشداری کۆنفرانس بکەن.

 

دەقی راگەیەندراوەکە

 

هاونیشتمانیانی بەڕێز ..
گۆڕانخوازانی بە هەڵوێست ..

‎پاش هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر و کردنەوەی گرێ یاساییەکان، پاڵپشت بە فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیار درا؛

 

‎رۆژی شەمە (٢٦ی ٤ی ٢٠٢٥) کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی لە (هۆڵی ئاشتی) لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرشتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان، هاوکات ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی؛ کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان دەست بەکارەکانی دەکات.

 

‎بۆ ئەو مەبەستە، بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات لە هەمو ئەو هەڵسوڕاوانەی مافی بەشداری و ناویان لە لیستی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان (هیئة العامة لحرکة التغییر)دا هەیە، دەست لەناو دەست و قوەت لە خوای گەورە ناکۆکییەکان وەلا بنێن و لەپێناو سەرپێخستنەوەی بزوتنەوەکەمان، هۆڵی ئاشتی بکەنە وێستگەی گۆڕانکاری و نوێبونەوە و بە حەماسەوە ئەو مافە مەدەنییە سیاسییەتان پیادە بکەن و بەشداری کۆنفرانس بکەن.

 

بزوتنەوەی گۆڕان
٢٥ی ٤ی ٢٠٢٥

330 جار خوێندراوەتەوە