مەزڵوم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبونەوە

KNN : Kurdish News Network
09:50 - 24/04/2025
کوردستان
+
-

بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبونەوەكەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، دوێنێ شەو فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەیاوەری شاندێک و وەفدێکی سەربازی ئەمریکا، گەیشتە شاری هەولێر.


هەواڵ: (KNNC)


دوێنێ شەو، مەوڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەیاوەری شاندێك كەلەنێویاندا ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەبوە، گەیشتنە شاری هەولێر و لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبونەوە.


میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردوەتەوە؛ لەكۆبونەوەی نێوان كۆبانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسادا؛ ئەو وڵاتە جەختی لە پاڵپشتیكردنی پاریس بۆ ڕێککەوتنی سیاسی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و دەسەڵاتدارانی دیمەشق دەربڕیبو، بە هەنگاوێکی ئەرێنی زانیبو بەرەو چارەسەری ئاشتیانە کە گەرەنتی یەکڕیزی سوریا و مافی هەمو پێکهاتەکانی بکات.


ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، لە دیدارەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەقامگیری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پتەوکردنی دیالۆگ و ڕۆڵی فەرەنسا لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی لە سوریا تاوتوێ کرا.

69 جار خوێندراوەتەوە