لە بێ خەبەران کەشکەک سەڵاوات

وەڵامێک بۆ توانا ئەمین...
بەڕێز سەرەتا من پارێزەری پارێزگاری سلێمانی نیم، قسەکردنیش لەسەر نوێنەرانی گۆڕان لە هەر پێگەیەکدابن هێڵی سور نییە و هەموان بە رەخنەى بنیادنەر پێش دەکەون و خودى بزوتنەوەى گۆڕانیش لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە، بەڵام کە دوانی وەک بەڕێزتان راستییەکان دەشێوێنن و باش و خراپ لە یەکتر جیاناکەنەوە دەبێ وەڵام بدرێنەوە.

ئەوانەى هەرچی کەموکوری(30) ساڵ حوکمڕانی رابردوەوە بە بەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕانەوە هەڵدەواسن، پێویستە بیریان  بهێنرێتەوە کە ئەگەر ویژدانیان هەیە بیجوڵێنن و ببینن کە بزوتنەوەکە بەرپرس نییە لەو دۆخە ناهەموارەى بەسەر خەڵک و هەرێمى کوردستاندا هاتوە و شانى ئارداویش نەبوە بە تۆزى خیانەت و زۆر دەردەرسەرى کە بەسەر ئەم خەڵک و خاکەدا هاتوە.

کاک توانا، من زۆرجار جەنابتم بینیوە لەپشت پیاوێکی دڵسۆزی ئیدارەی ئەمشارەوەیت ئەویش بەڕێز کاک ئاوات قائیمقامی سلێمانیە، ئەوەندەی خەریکی باس و خواسی لاوەکی بویت دوجاریش بتپرسیایە لە بەڕێزیان کە دۆخی ئیداری و دارایی ئەمڕۆی سلێمانی چۆنە و چۆن دەڕوات بەڕێوە، مەبەستم شۆڕنەبونەوەی ئەو دەسەڵاتەیە کە نازانم زانیاریت لەسەرى هەیە یان نا، ئێستا یەکێتی و گۆڕان و بەتایبەت گۆڕان شەڕی چەسپاندنی لامەرکەزی دەکات بۆ ئەوەی تۆزێک بەها و شکۆ و هاوسەنگی بۆسلێمانی بگەڕێنێتەوە و خزمەتى خەڵکەکەى بکرێت لەگەڵ شارەکانى دیکەدا.

 بەڕێز توانا، ئەگەر خۆت نایبینیت و درکى پێ ناکەیت، لە نزیکەوە لە هەڵوێست و ئاکار و کردار و خەمخۆرى د. هەڤاڵت لە کاک ئاوات  بپرسیبایە!!

ئەم پرۆژانەی تۆ باسی دەکەیت، هەموی لەسەر شان و ملی پارێزگارنیە دەزانی تۆ بڕۆتۆزێک زانیاری لەسەردەسەڵاتی کارگێڕی و ئیداریی بخوێنەوە بزانە بۆ هەمو ئەوپرۆژانەی باسی دەکەیت کێ لێی بەرپرسە ؟؟، رێگەوبان، ئاوئاوەڕۆ، گەشتییاری زۆرى دیکە... لەو قسە باقوبریقانەی کەجەناب فەرمووتن.

ئەی وەزارەتی شارەوانی و سەرۆکایەتی شارەوانی کاری چیە؟ ئەی دەستەی گەشتوگوزار، ئەی لەسەروهەموویانەوە جێگری سەرۆکی حکومەت کە لەوەتەی ئەم حکومەتە هەیە یەکێتییەکەی تۆ لەهەرسێ سەرۆکاییەتی  وەزارەتە سیادییەکاندا پۆستی هەیە ئیتر گۆڕانێک کە بەنیوە ناچڵی لە ساڵی (2014)دا بەشداری حکومەتی خۆجێی و لە(2019)دا بەتەواوەتی بەشداری حکومەتی هەرێمی کردووە لەکوێی ئەو بەرپرسیارێتیانەدا بووە کە باسی دەکەیت؟.

لەبارەی قردێلەبڕینیشەوە یەکێکە لەشانازییەکانی دکتۆرهەڤاڵ، چونکە ئەوە پەیامێکبوو بۆ کوڕ و کچ و ژن پیاوی ئەم شارە حەیاتە، پەیامێک بووە پێیان بڵێت بڕۆن پشت بەتوانا و ئەفکار و تاقەی خۆتان ببەستن نەک بەم حکومەتە فاشلە، ئەگەر قردێلە قرتاندن تاوانە ئەی نەوت دزین وخستنە زیندانی رۆژنامەنوس و چالاکوانەکانی بادینان و تەواوى کوردستان چیە؟ کە حەقبوو مادام هەر قسە دەکەیت قسە لەسەر ئەو پێشێلکردنی یاساییە بوایە، بەس نیە د. هەڤاڵ شەو و ڕۆژ لەخزمەتی خەڵکدایە ئەگەر بەپارە و پڕۆژەش نەبێت مەعنەویی وکرداری لەناو خەڵک و لەخەمی خەڵکدایە .

1407 جار خوێندراوەتەوە