بەشى دوەم
كه‌كاك به‌ختیار له دو وێستگه‌ی جیاوازدا، به‌و
دو شێوازه وه‌سفی كردوه
زانییەریەکی تریش هەیە کە بەندە پێی خۆشنییە بچێتە
وردەکارییەکانییەوە، كه مەفرەزەیەکی جاش بە سەرپەرشتی سەرۆک جاش (ح) کە ئێستاش لە
ژیاندا ماوەو لە ناوچەی شارەزور دادەنیشێت، سەرپەرشتی شەهید کردنی (شاسوار)یان
کردبێت، پاشانیش وەک پاداشت دو دەمانچەیان بە دیاری وەرگرتبێت، هەرچەندە کاک بە ختیار
مەعنییە بەم زانیاریانە، ناکرێت ئەم هەواڵەی نەبیستبێت.
سه‌باره‌ت به نوسینه‌كه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیار كه
ئێواره‌ی (26\9\2020) له ماڵپه‌ڕی چاودێڕ بڵاوی كردۆته‌وه، داوای لێبوردنی له
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید (حه‌مه ڕه‌ش) كردوه، له نوسینه‌كه‌یدا ورده‌كاری نامه‌كه‌ی
باسكر‌دوه و كه له وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی ڕێكخستنی ئاشدا، داوای له ڕێكخسته‌ناكان
كردوه كه وردبینی بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه، نوسیویشیه‌تی (به‌ڵام شه‌هید حه‌مه
ڕه‌ش له‌و تاوانه‌دا نه‌بوه، په‌رێزی كه‌سانی تر ئاسان نیه پاكبكرێته‌وه)، له
كاك مه‌لا به‌ختیار ده‌پرسم، پێش چوار مانگ كه ده‌ستت به نوسینی ئه‌م كتێبه كرد
و ئه‌م ڕاستییه‌ت ده‌زانی، ئیتر ئه‌و نامه‌یه‌ت بۆ بڵاو كرده‌وه؟ ڕۆژی
(16\9\2020) كتێبه‌كه‌م به (pdf) پێگه‌شت و ده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه‌ی، تا لاپه‌ڕه (26)م خوێنده‌وه،
له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بێزار بوم چونكه زۆر ناهه‌قیم به‌دیكرد و چومه سه‌ر به‌ڵگه‌كان،
ئه‌و نامه‌یه‌م به‌رچاوكه‌وت كه بۆ خوا لێخۆشبو (حه‌مه ئاوات)ت نوسیبو، نیگه‌رانی
كردم، هه‌ر مننا، هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی شه‌هیدیش نیگه‌رانن، له دوڕێگاوه
لابه‌لا له‌ڕێگه‌ی (ڕابه‌ری كه‌مال قه‌ره‌داخی و كاك شێخ فه‌تاحی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی)یه‌وه
ئاگادارم كردنه‌وه كه حاڵه‌تێكی وا هه‌یه به‌و نیازه‌ی به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و ئه‌و
ته‌شهیر كردنه لاببات، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بو، چه‌ند رۆژێك
دوای ئه‌وه، كتێبه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
پێم خۆشه هه‌مو لایه‌ك ئه‌وه بزانن كه كاك به‌ختیار
ئه‌م داوای لێبوردنه‌ی له‌به‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش نه‌نوسیوه، به‌ڵكو
له‌به‌ر ئه‌و هه‌مو گله‌یی و سه‌رزه‌نشت و ناڕه‌حه‌تی و توڕه‌بونه‌ی تێكۆشه‌ره‌كانی
یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ری كوردستان نوسیویه‌تی، له‌و نوسینه‌ی دوێنێ ئێواره‌یدا، جارێكی‌تر
فرسه‌تی هێناوه و چینێكی تری به تێكۆشه‌رانی (ی.ن.ك)و كۆمه‌ڵه و (كاك نه‌وشیروان)
و كاك (شه‌وكه‌تی حاجی موشیر) و كاك (برایم جه‌لال) كردوه.
ڕه‌نگه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا،
هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕی له‌چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كدا هه‌بوبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان
به ناوی كاك (عه‌لی بچكۆل)ه‌وه دوباره‌تان كردۆته‌وه(كلمة حق یراد بها باطل) ته‌نها
بۆ پشتگیری تیر‌و توانجه‌كانی خۆت وه‌بیری خه‌ڵكی ده‌هێنیته‌وه، پێشمه‌رگه له‌سه‌ر
ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه و هه‌ر هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌ك.. سزادراون، نوسیوته مام جه‌لال
له سێیه‌مین پلنیۆمی كۆمه‌ڵه‌دا ده‌ڵێت: (من له‌شكری ڕزگاریم نییه، به‌ڵكو له‌شكری
هۆلاكۆم هه‌یه، كه‌سیان نابوێرم)، كه جه‌نابی مام جه‌لال خۆی وتویه‌تی كه‌سیان
نابوێرم، ئیتر بۆ ئه‌م برینانه ده‌كولێنیته‌وه؟ له‌ناو چه‌ند هه‌زار پێشمه‌رگه‌دا،
حاڵه‌تی ده‌گمه‌نی سه‌ره‌ڕۆیی هه‌ر ڕو ده‌دات، خۆت لێپرسراوبویت، باش ده‌زانیت له‌سه‌ر
تاوان، (ی.ن.ك) سزای توندی له‌سه‌ر تاوانباران داوه، پاش سه‌لماندنی تاوانه‌كه.
له نوسینه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌تدا، وه‌ڵامه‌كه‌ی
ئێمه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (ئاكۆی محه‌مه‌د وه‌هبی) به‌راورد كردوه و وتوته ده‌بو وه‌ك
ئه‌و وتار بنوسم، به‌راوردكارییه‌كی نه‌گونجاوه، من به میزاجی تۆ‌و ته‌ریقه‌تی
كاك ئاكۆ نانوسم، دواجار تۆ ئه‌و مێژوه بێگه‌رد و پڕسه‌روه‌رییه‌ی (ی.ن.ك) و بنه‌ماڵه‌كه‌مان
وچه‌ندین خانه‌واده‌و تێكۆشه‌ری ترت، شێواندوه. له‌لایه‌كی تره‌وه كاك (ئاكۆ) له
سۆنگه‌ی به‌رگریكردن له ره‌وان شاد كاك (نه‌وشیروانه)ه‌وه، ئه‌وتیره‌ی ناوێتی به
ئێوه‌وه، نیوه‌ی ئاڕاسته‌ی گۆڕانكردوه، چونكه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی بەرپرسانی ئێستای
گۆڕاندا، كۆك نییه.
له‌كۆتایی نوسینه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌تدا نوسیوته
(با سه‌رگوزشته‌ی من و حه‌مه ڕه‌ش و ئه‌كره‌م له ڕوی سیاسی و هه‌ڵوێسته‌وه بۆ
هه‌لێكی تر هه‌ڵبگرم)، ئه‌ته‌وێت چی بڵێیت؟ (حه‌مه ڕه‌ش و ئه‌كره‌م) له‌گه‌ڵ خۆت
ئاڵای شۆڕش بون؟ گه‌ر ئاش بون، بۆ به‌فه‌رمانی كاك نه‌وشیروان تۆمه‌تی شه‌هیدكردنی
(شاسوار و فه‌رید)ت خستۆته پاڵ شه‌هیدی فه‌رمانده (حه‌مه ڕه‌ش)، كه خۆت زۆر
باش ده‌زانیت ئه‌وه دوره له ڕاستییه‌وه.
كاك (خالید حسێن) كه ئه‌وكات عدد جیهاز بو ئێستا
له‌ژیاندا ماوه، له كۆمێنتێكدا بۆ به‌شی یه‌كه‌می نوسینه‌كه‌م بۆی نوسیوم، ئێمه
مه‌فره‌زه‌یه‌ك پێشمه‌رگه بوین له‌گه‌ڵ شه‌هید (حه‌مه ڕه‌ش)دا، ئه‌وكات جێگری تیپی
(57)ی سه‌گرمه بو، له ساڵی (1985) دا له نێوان یاخسه‌مه‌ر و گاپیڵۆن، توشی كاك
مه‌لا به‌ختیار بوین، كاك مه‌لا به‌ختیار شه‌هید (حه‌مه ڕه‌ش) بانگ ده‌كات و هه‌ندێك
چپه‌ی بۆ ده‌كات، كه شه‌هید (حه‌مه ڕه‌ش) هاته‌وه بۆ لای ئێمه پێی وتین كه
كاك مه‌لابه‌ختیار پێی وتوم ئاڵای شۆڕش جیاده‌كه‌ینه‌وه و تۆش له‌گه‌ڵماندا وه‌ره،
له وه‌ڵامدا شه‌هید (حه‌مه ڕه‌ش) پێی وتوه: (من دژی كه‌رتكردنی هێزی پێشمه‌رگه
و ئینشیقاقم و ڕێگه‌شناده‌م یه‌كێتی توشی كاره‌سات بكرێت).
لە لاپەڕەی یەکەمدا، کتێبەکەی پێشکەش کردوە بە کۆمەڵێک
ناو کە گوایە شەهیدن، من لێرەدا لە تێکۆشان و خەباتی هیچ کەس کەم ناکەمەوە، بەڵام
هەق وابو لەسەرو هەمو ئەو ناوانەوە، پێشکەشی بکردایە بە شەهید (ئارام) و شەهید
(ئازاد هەورامی) کە سەرکردەو هاوڕێی خۆی بون و لەسەنگەردا هەردوکیان بە پێوە شەهید
بون، نەک پێشکەشی بکات بە کەسانێک کە تیایاندایە شەهید نییەو تەنها لەبەر ئەوەی ڕۆژێک
ئاڵای شۆڕشبوە لەکتێبەکەیدا خستونیەتە لیستەکەوە، به ئه‌ركی سه‌رشانم زانی هه‌ندێكیت
بۆ راستبكه‌مه‌وه:
ئەمەش نمونەی هەندێک لەو ناوانە:
١- خوالێخۆشبو (کامەرانی سەید
مەجید)، کە ساڵی (2020) لە وڵاتی بەریتانیا بەنەخۆشی کۆرۆنا گیانی سپارد، لەبەر تێکەڵاوی
زۆری کاک مەلا بەختیار لەگەڵ خانەوادەکەیاندا و بەتایبەتی هاوڕێیەتی کاک (دلێری سەید
مەجید)، ناوی کاک کامەرانی خستۆتە ریزبەندی یەکەمی لیستی ئەو شەهیدانەی کە کتێبەکەی
پێشکەش کردون!
٢- (ئازاد چاو شین) کە لە
ساڵی (1987) دا تەسلیم بوەوە و لە فەوجێک لەسنوری سەنگاو بو بەجاش، دواتر کەوتە بۆسەی
کەرتی(3)ی هەمەوەندی تیپی (57)ی سەگرمە و بە جاشێتی کوژرا.
٣- (بارام) دوای جینۆسایدی
ئه‌نفال دانیشت، دوای ڕاپه‌ڕین نه‌هاته‌وه بۆلای تۆ كاك مه‌لا به‌ختیار، به‌ڵكو
بو به پارتی، لە ساڵی (1996) دا لە شەڕی ناوخۆدا فەرماندەی فەوج بو شەهید بو، ئێستاش
وێنەکەی لەبەردەم باره‌گای لقی پارتیدایە لەکەلار. {بەڵگەنامەی ژمارە (4)}
٤- (سالار چاو شین) کە پێشمەرگەیەکی
تێکۆشەری یەکێتی بو، لە ئەنفالەکاندا تەسلیم بوەوه‌و لە ڕاپەڕیندا پەیوەندی به یه‌كێتییه‌وه
کردەوە، ناوبراو ئەفسەربو لە دەستەی پارێزگاری مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و دواتر بەنەخۆشی
شێرپه‌نجه گیانی لەدەستدا.
باسی شەهیدانی شەڕی ناوخۆ و شه‌ڕی له‌شكری ئیسلام
و ئەنصار الاسلام و جند الاسلام و شەڕی ئازادکردنی عێڕاق و شەڕی داعش ناکەم، بەڵام
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان تاڕاپەڕین هەزاران شەهیدی داوە، له‌لا په‌ڕه (15)شدا
کاک مەلا بەختیار ناوی (44) کەسی نوسیوە کە ئاڵای شۆڕش بون و بەدەستی یەکێتی یان
به‌عس شەهید بون، بەڵام هەندێکیان نەک شەهید نەبون، بگرە هەر بەدەردی خوا مردون، بۆنمونە:
١- (خەلیل دەکەیی) ناوی
ژمارە(3)یە لە لیستەکەدا، لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە حەمامدا لەماڵی خۆی، جەڵتە لێی
دا‌و گیانی سپارد.
٢- ناوی ژمارە (4)، (کەریم
تایشەیی)، کە پێشمەرگەیەکی زۆر ئازا‌و تێکۆشەری (ی.ن.ک)بو، تەسلیم بوەوە بە ڕژێم و
بو بە ئامر سرییە، چەند جارێک لە ساڵی (1987) دا، هاتە سەر بارەگاکانی یەکێتی لە
(تەپە گەروس و دەره‌وار)، دواتر لە ڕاپەڕیندا بەشداری ڕاپەڕینی کرد و لە گەڕانەوەیاندا
له خانه‌قین کەوتە بۆسه‌ی هێزەکانی (مەجلس الاعلی) ی شیعەکانەوە لە نزیک گوندی
(بان ڕاسایی و سەوز بڵاخ) کوژرا.
٣- ژمارەکانی (5 و 6 و 7)
، (عیدان علی مەحمود و ئەکرەم حسن قادر و حیدر حسن ابراهیم)، كه حه‌یده‌ریان برای
تاوانبار عیماد بو، کاک بەختیار کوشتنی ئەو (3) کەسەی کردوە بە کراسەکەی حه‌زره‌تی
عوسمان، لەهەمو شوێنیک بێ بۆنە و بە بۆنە باسیان ئەکات و ئەلێ تەنها تاوانیان ئەوەبوە
کە منیان خۆش ویستوە!
ئەی بۆ باسی روداوەکە وەک خۆی ناکەیت تا خەڵک
بتوانێ قەزاوەت بکات، بۆیە لێرەدا بە پێویستی ئەزانم تیشکێکی بخەمە سەر، باچی تر
کاک بەختیار ئەم کراسە لەبەرنەکات.
کورتەی روداوەکە مه‌به‌ست لێی تیرۆركردنی كاك نه‌وشیروان
بوه‌و بەم جۆرەیە:
لەکاتیکدا کاک نەوشیروان مستەفا و دکتۆر فوئاد مەعصوم
لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی لە یاخسەمەرەوە (کە بارەگای مام جەلال لەوێ بو) ئەگەرێنەوە
بۆ بارەگانیان لە بەرگەڵو، لە کاتی گەیشتنیان بۆ سەر پردەکەی بەرگەڵو كه پردێكی
بچوكی پیاده ڕه‌وبو، بۆمبێکی چێنراویان پیادا ته‌قییه‌وه كه له‌دوره‌وه به‌جیهازی
كۆنترۆڵ ئاڕاسته‌كرابو، لەم ڕوداوەدا هەردو سکرتێر (کاک نەوشیروان و دکتۆر فوئاد
مه‌عسوم) وچەند پێشمەرگەیەک برینداربون و برینه‌كانیان، ئه‌م كاره تیرۆرستییه له‌لایه‌ن
دام و ده‌زگاكانی ڕژێمی عێراقه‌وه زۆر به‌وردی پلانی بۆ دارێژرابو، سه‌ره‌تا هه‌ڤاڵان
(جه‌بار فه‌رمان و محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم) ڕاسپێدران بۆ لێكۆڵینه‌وه، گومان له عیماد
ده‌كراو خرایه ژێر چاودێرییه‌وه، كه هه‌ستی كرد چاودێری ده‌كرێت.. رایكرد،
پاشان لێكۆڵینه‌وه‌كه درایه ده‌ست لیژنه‌یه‌كی تر بۆ دادگایی كردنیان به‌سه‌رپه‌رشتی
هه‌ڤاڵان (فه‌ریدون عبدالقادر، مامۆستا عبدالله عمر و حاكم قادر‌و حاكم وشیار عه‌زیز)،
سەرەنجام ئەگەنە سەرە داوی ئەوەی کە عیمادی به‌كرێگیراو، هێنانی كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی
لای ئه‌و سێ كه‌سه باسكر‌دوه.
مامۆستا حه‌یده‌ر و ئه‌كره‌م و عیدان ئه‌خرێنه ژێر
لێكۆڵینه‌وه‌وه، دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه عیماد لای ئه‌مان باسی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی
كردوه، مامۆستا حەیدەر کەبرای عیمادە، نامه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌لایه‌ن تاوانبار عیماده‌وه
بۆ دێت، عیماد نازانێت حه‌یده‌ری برای سجنه، پاشان نامه‌كه ده‌گاته ده‌ست كاك
(عه‌باسی ڤیدیۆ) و ئه‌ویش ته‌سلیمی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یده‌كات، له ناوه‌رۆكی
نامه‌كه‌دا كه به‌عه‌ره‌بی نوسرابو، عیماد داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌په‌له له حه‌یده‌ری
برای ده‌كات و پێی ده‌ڵێت (ده‌رگاكان كراوه‌یه له‌به‌رده‌متدا، په‌له‌بكه)، له‌دوای
لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه هه‌ر سێكیان ئاگاداری كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه بون به‌بێ
ئه‌وه‌ی ئاگاداری به‌رپرسانی سه‌روی خۆیان بكه‌ن، سەرەنجام راسپاردەی لیژنەکە دراوە
بەمەکتەبی سیاسی و ئه‌وانیش دوابڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
٤- سەبارەت بەشەهید (ئازادی
فەقێ عەلی)، كاك مەلا به‌ختیار لەکتێبەکەیدا لە ریزبەندی ژماره (9)ی شه‌هیده‌كانی
ئاڵای شۆڕشدا نوسیویەتی به‌ده‌ستی یه‌كێتی شه‌هید بوە، کاک ئازاد پێشمەرگەیەکی تێکۆشەری
یەکێتی بوه و لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕی کفری بوە، لەو کەسانە بو کە کاک بەختیار بەناوی
ئاڵای شۆڕشەوە لەخشتەی بردبون، لەدوای ئەنفال هاوڕێیەکی خۆی بەناوی (کەریم سەرکەلی)
كه ئه‌ویش هه‌ر ئاش بو، لەمانگی (4 ساڵی 1988)دا لە نزیک گوندی (گۆڕی ئەسپ)ی سەربە
ناحیەی (شێخ تەویل) کاک ئازادی شه‌هید كردوه.
لە دیداره‌كه‌ی كه‌ناڵی ڕوداودا کاک مەلا بەختیار
ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ شەڕی قڕناقە و پشت ئاشان و کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە دیلەکانی
حزبی شیوعیدا نەبوە، ئه‌ڵێ لە سنوری مەڵبەندی یەک، کە خۆی لێپرسراوی بو، گوایە شەڕو
ئاژاوە نەبوە و لەگەڵ شیوعییەکان هودنەی هەبوە، ئەی ناپرسێت هێزەکانی حیزبی شیوعی
و سۆشیالیست بۆ لەسنوری هه‌ولێر و قەرەداخ و بناری سەنگاو و شارەزور، یەکێتییان سەغلەتکردبو؟،
بەمەرجێک ئەو فەرمانانەی دەدران بەو هێزانه كه دژایەتی یەکێتی بکەن، لە بناری قەندیلەوە
لە قڕناقه‌و پشت ئاشان كه‌سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی جودی لێ بون.
باسی کوشتنی (عەبدوڵا سور) ئەکات، دیارە بیری چۆتەوە
بەرەی جوت بەتایبەتی (حسک) لەو سنورەو هەولێر چیان بە یەکێتی کرد؟ چ پێویست دەکات
ئەو ڕوداوە باس بکات؟ خۆ کاک نەوشیروان لە کتێبی پەنجەکان یەکتری ئەشکێنن بەوردی
باسی کردوە و هۆکاری کوشتنەکەی ڕونکردۆتەوە، چونكه خۆی له‌وێ بوه و به‌ڕێزت له‌وێ
نه‌بوی، دو بارە ئەگەر بۆ لەکەدارکردنی مێژوی یەکێتی نەبێت، چ پێویستده‌كات خۆت بکەیت
بە فریشتە و کاک نەوشیروان بکەیت بە پیاوکوژ.
لە سەرەتای هەشتاکاندا شەهید (جەمالی عەلی باپیر)
لە دۆڵی جافایەتی فەرماندەی هەرێمی (4) بو، هاوکات (شێرکۆی شێخ عەلی)ش فەرماندەی هێزەکای
(حسک) بو هەر لەو ناوچەیەو په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیان زۆر باشبوه، کاک مەلا بەختیار
شەهید (جەمال) بانگ دەکات و سەرزەنشتی دەکات کە بۆچی ئەو هێزەی (حسک) لەو سنورە دەسەڵاتیان
هەیەو مەفرەزەکانی ئێمەیان سەغڵەت کردوە، بۆیە ناچار شەهید (جەمال) لە میواندارییەکدا
(شێرکۆ) شەهید دەکات و مەفرەزەکەی (حسک)یش هەر لەو شوێنەدا کاک (جەمالی عەلی باپیر)
شەهید دەکەنەوە.
لەلایەکی تریشەوە لە کۆتایی حەفتاکاندا هودنەیەک
لەنێوان یەکێتی و لایەنەکانی تردا هەبو، لەو ماوەیەدا دو مەفرەزەی یەکێتی و پارتی
لە گوندی (سماقە)ی دەشتی هەولێر سودفەی یەکتری دەکەن، بۆ نانخواردن دابەش دەبن بەناو
ماڵەکاندا، کاک مەلا بەختیار خۆی لێپرسراوی هێزەکەی یەکێتی بو لەو ناوچەیە و ئەوڕۆژە
لەگەڵ ئەو مەفرەزەیەدا بو لە (سماقە)، هاوکات مەفرەزەکەی پارتیش (مەجید هەیبە) لێپرسراویان
بو، ئایا كاك مه‌لا به‌ختیار مە فرەزەکەی پارتی بە بڕیاری کێ لەناو ماڵەکاندا قەتڵ
و عام کران؟
1037 جار خوێندراوەتەوە