دەستپێک
نەخۆشی کۆرۆناڤایرەسی ٢٠١٩کە بە کۆڤێد-١٩ coronavirus
disease 2019 (COVID-19) دەناسرێت و هۆکارەکەی کۆرۆنا ڤایرەسی دووەمی نەخۆشی هەناسەدانی
لەناکاوی قورسە SARS-CoV-2 Severe Acute Respiratory
Syndrome Coronavirus 2 . بۆ یەکەم جار لە شاری وهانی چین لە مانگی ١٢ ی ٢٠١٩ دەرکەوت ،
بەشێویەکی خێرا لە جیهان بڵاو بووەوە وتاوەکو ئێستا بووتەهۆکاری مەدنی زیاتر
٦٠٠ هەزار مرۆڤ و توشبوونی زیاتر لە ١٥ ملیۆن مرۆڤ لە هەموو جێهان. ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەرازیل و هند لە پێشەوەی جیهانن لە زۆرترین ژمارەی
توشبووەکان.
لە کاتێکدا پەتای کۆڤید-١٩ بەشێوەیەکی بەربڵاو گەشتوەتە هەموو
کۆنجەکانی جیهان و کارەساتێکی مرۆیی و دارایی و دەروونی خۆلقاندووە و لەکاتێکدا
هیچ پێکوتەیەک پشتراست بەردەست نییە کە پشتراست کرابێتەوەوە کە بمانپارێزێت لە
توشبوون بەو نەخۆشییە وهەروەها هێچ دەرمانێکیش نییە کە چارەسەری بەرچاوی
نەخۆشییەکە بکات. بۆیە لەم کاتە چارەسەر لەسەر بنچینەی بەرگری جەستە بووەتە جێی
سەرنجی زاناکان. وەک زانراوە پەرچەکرداری خێرای بەرگری جەستە یەکەم هێڵی بەرگرییە
بەرانبەر بە ڤایرەسی سارس-کۆڤ-٢ کە هۆکاری نەخۆشییەکەیە. بەرگرییەک کە خۆی
دەبینێتەوە لە کۆی هەوکردنی ناتایبەت Innate immuneو کاریگەری خانە تایبەت و پرۆتینە تایبەتەکانی جەستە
بەمەش دەکرێت ببێتە هۆکاری تێکشکاندنی شانەکانی جەستە لەو شوێنانەی کە ڤایرەسەکە
لێی هاتوەتە ژوورەوە هەروەها لەسەر ئاستی کۆئەندامەکانی تریش.
یەکێک لە هەرەکاریگەرییە ترسناکەکانی دەرەنجامی بەرگری جەستە
زریانی سایتۆکاینە Cytokine storm کە بڕێکی زۆر لە سایتۆکاین و
کیمۆکاینەکانە کە خانەکانی بەرگری جەستە دروستیان داکەن و دەریان دەدەن بۆ
بەرەنگاربوونەوەی ڤایرەسەکە. بەڵام تاوەکو ئێستا زانیاری زۆر کەم هەیە لەسەر
میکانزمی جۆنییەتی هاندانی خانەکانی بەرگری جەستە لەلایەن ڤایرەسی سارس-کۆڤ-٢ کە
دەبێتە هۆی زریانی سایتۆکاین.
زانین و ئاراستەکردنی یاریکەرە سەرەکییەکان لە ڕێڕەوی دروستکردنی
ئەو زریانە وەڵامێکی بە سوودە بۆ تێگەیشتن لە چۆنییەتی کاری بەرگری جەستە دژ
بە ڤایرەسی سارس-کۆڤ-٢ بەمەش دەتوانرێت کار بکرێتە سەر ڕووگەی بەرگری جەستە کە
بەقازانجی جەستەو کۆنترۆڵکردنی دەرەنجامەکانی تووشبوون بەو ڤایرەسە بشکێتەوە
(1) .
سارس-کۆڤ-٢
ڤایرەسی سارس-کۆڤ-٢ سەر بە خانەوادەی کۆرۆنا ڤایرەسەکانە و
پێکهاتووە لە شریتێکی ئار ئێن ئەی تاک (2) ئەم ڤایرەسە ٨٠٪ بۆهێڵەکەی هاوشێوەی
ڤایرەسی سارس-کۆڤ ە. هەروها زانراوە کە لە ڕێگەی پرۆتینێکی توێکڵی ڤایرەسەکە کە
پێی دەوترێت دڕک (spike) دەنوسێت بە وەرگری خانەی ئەنجیوتێنسین کۆنڤێرتینگ
ئینزایم ٢ angiotensin-converting enzyme 2 (ACE2) کە لەسەر پەردەی تورەکەخانەکانی
سییەکان هەیە (3,4)
لە بەر هەبوونی ئەو وەرگرە لە سەر خانەکانی لینجە پەردەی ناوپۆشی
بۆشای دەم و ڕێڕەوی کۆئەندامی هەرس و گورچیلەکان و دڵ و بۆرییەکانی خۆێن دەکرێت
ئەم خانەنەش توشی ڤایرەسەکە ببن (5,6) .
ئەنزیمی پرۆتییەیزprotease TMPRSS2 کە خانەکان دەریدەدەن وادەکات کە
پرۆتینی دڕکی (spike) سێ جەمسەری ڤایرەسەکە دوکەرت بێت بۆ S1 و S2 ، ئەوەش هانی خانەکان
دەدات لە ڕیگەی وەرگری ACE2 ڤایرەسەکە بیباتە ناوەوەی خانەکانی مرەڤەوە لە ڕێگەی
کرداری “بردنەناوەوە” endocytosis . بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ڕاگرتنی ئەو ئەنزیمە لە رێگەی
ڕاگری camostat mesylate (NCT04321096)کاریگەری هەبێ لەسەر چونەژورەوەی ڤایرەسەکە و توشبوونی
خانەکان.
بەرگری جەستە و نیشانەکانی کۆڤید-١٩
لە ٨٠٪ نەخۆشەکانی کۆڤید-١٩ یان بێ نیشانەن asymptomatic یان نیشانەی سووک mild یان مامناوەندیان moderateیان پێوە دیارە ، نیزکەی ١٥٪ ی نەخۆشەکان سەردەکێشێت بۆ توشبوونی
هەوکردنی قورسی سییەکان pneumonia و نزیکەی ٥٪ ی نەخۆشەکان
حاڵەتیان دەگاتە ئاردس acute respiratory distress syndrome (ARDS) یان سێپتیک شۆك یان septic shock و پەکەوتنی ئەندامەکان multiple organ failure .نیشانە باوەکانی نەخۆشی کۆڤید-١٩
تا و گیان ئێشە و نیشانەکانی پەیوەست بە هەناسە وەک کۆکە و قۆرگ ئێشە و تەنگە
نەفەسییە (7,8) .
لە نەخۆشەکانی توشبووی کۆڤید-١٩ ژمارەی لیمفەخانەکانی جۆری CD4+ و CD8+ و لیمفەخانەی جۆری B و خانەی بکوژی سروشتی NK کەم دەکات بە شێوەیەکی بەرچاو و
هەروەها ژمارەی تاکە خانە monocyte و تفتەخانە basophilو ترشەخانەش eosinophil کەمدەکات (7,8,9) و ئاستی رژاندنی سایتۆکاینەکانی
هاندەری هەوکردن زیاد دەکات وەک (e.g. IL-6, IL-1β, IL-2, IL-8,
IL-17, G-CSF, GM-CSF, IP-10, MCP-1, CCL3, and TNFα) هەرچەندە بەڵگەیەکی سەلمێنراو نییە لەسەر کاریگەری
راستەوخۆی ئەو سایتۆکاینانە لە تێکشکاندنی خانەکانی سییەکاندا.
ڕێژەی لیمفەخانەکان lymphocyte لەسەر هاوتاخانەکان neutrophil
لە نەخۆشەکانی کۆڤید-١٩ پەیوەندی
هەبووە بە ڕادەی قورسی نەخۆشییەکە بۆیە ڕۆڵی هەوکردنی زیاد بەهۆی ئەو خانە
دەردەکەوێت لەم نەخۆشییەدا(10) . هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی C-reactive protein
(Hs-CRP) و procalcitonin لە سیرەمی خۆێندا کە دوو نیشانەی
هەوکردنی دیارن کە پەیوەستن بە مردن و تێكشانی ئەندامەکانی جەستە (11) . بە هۆی
هەبوونی بڕێکی کەم لە وەرگری ACE2 لە پەردەی خانەکانی تاکەخانەکان و قەبگری گەورە و
لیمفەخانەکانی جۆری T لە سییەکان گۆمان دەکرێت ڤایرەسی سارس-کۆڤ-٢ ئەو
وەرگرانە بەکار بهێنن و توشی ئەوخانانەش ببن وخانەکان تێکبشکێنێت (12,13)
چونکە ژمارەی لیمفەخانەکان لەو کەسانەی کە بە هۆی ئەم ڤایرەسە لەناوچوونە زۆر
کەمترە لە نەخۆشە ڕزگار بووەکانی نەخۆشی کۆڤید-١٩ (11) . هەروەها تێبینی کراوە کە
قورسی نەخۆشییەکە پەیوەندییەکی بەرچاوی هەیە بە کەمبونەوەی ژمارەی لیمفەخانەکان
(10). هەروەها ناهاوسەنگی لە نێوان جۆرەجیاوازەکانی لیمفەخانەکانی جۆری regulatory T cells و naïve T cells و memory T cellدەکرێت ببێتە هۆکاری زیادبوونی
هەوکرن و کەمی memory T cell ببێتە هۆکاری سەرهەڵدانەوی
نەخۆشییەکە (14, 15) لەو نەخۆشانەی بەرەوچاکبونەوە چوونە ،لیمفەخانەکانی
جۆری B تیایاندا تێبینیکراوە کە جۆرەکانی naïve B cells
کەمیکردوە و
پلازما خانەکان plasma cell بەشێویەکی بەرچاو زیادی کردووە (16) .
هەروەها
دەرکەوتنی IGHV3–23-IGHJ4 لەو خانانەدا نیشانەیەکە کە
حاڵەتی دژەتەنی monoclonal تایبەت بە سارس-کۆڤ-٢ دەردەخات (16) . تویژینەوەکان
دەریانخستووە کە دژەتەنی تایبەت بە دڕکی spike سارس-کۆڤ-٢ ناتوانێت دڕکی جۆرەکانی
تری کۆرۆنۆڤایرەس بناسێتەوە و کارلێک بکات Cross reactivity بەڵام لەیەکچوون لە نێوان
دژەتەنی تایبەت بە کاپسیدی ناوکی ڤایرەسە nucleocapsid
دەتوانێت
هەمان پێکهاتە لە سارس-کۆڤ بناسێتەوە (17) . ئەوەی جێ سەرنجە دژەتەنی IgG تایبەت بە سارس کۆڤ -٢ لە ١٠٠٪
نەخۆشەکان لە دوای ١٧ بۆ ١٩ ڕۆژ لە دەرکەوتنی نێشانەکان دەرکەوتووە و بەڵام
دژەتەنی IgM ٩٤٪ نەخۆشەکان لەدوای ٢٠ بۆ ٢٢ ڕۆژ لە دەرکەوتنی نێشانەکان
دەرکەوتووە ئەمەش پێچەوانەی باوە و جێی سەرنجە.
زریانی سایتۆکاین
زۆربوونی سایتۆکاین لە خوێن یان هایپەرسایتۆکاینیمیا hypercytokinemia یان زریانی سایتۆکاین cytokine storm واتە زۆربونی ئاستی سایتۆکاینەکان لە شلەی خۆێن serum بە هۆی توشبوون بە ڤایرەسی
سارس-کۆڤ-٢، ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لە نەخۆشەکان و دەبێتە هۆکاری
دەڵاندنی پلازما و خاوبۆنەوەی لولەکانی خۆێن و کلۆت بوون و مەیینی خۆێن لە
لوولەکانی خۆێن لە نەخۆشەکانی کۆڤید-١٩. زریانی سایتۆکاین یەکێکە لە نیشانە
ترسناکەکانی ئەم نەخۆشییە (8) . توێژینەوەکان دەریان خستووە کە کەسانی
توشبوو و ئەو نەخۆشانەی کە لە چاودێری چڕن ئاستی چڕی IL-1β, IL-1ra, IL-7,
IL-8, IL-9, IL-10, basic FGF, G-CSF, GM-CSF, IFN-γ, IP-10, MCP-1, MIP-1α,
MIP-1β, PDGF, TNFα, ، VEGF لە کەسانی ئاسایی بەرزترە هەروەها چڕی IL-2, IL-7, IL-10,
G-CSF, IP-10, MCP-1, MIP-1α, and TNFα لە توشبووەکانی یەکەی چاودێری چڕن بەرزترە لەو
نەخۆشانەی کە لە چاودێری چڕ نین، بۆیە ئەم حاڵەتە دادەنرێت بە یەکێک لە پێوەرەکانی
قورسی نەخۆشییەکە (7) .
لە توێژینەوەیەکی تدا سەلمێنراوە کە تێکچونی مایکۆبایۆمی (بەکتریا
بەسودەکانی ڕیخۆڵە) پێدەجێت ببێتە جێی مەترسی توشبوون بە هەوکردن لە حاڵەتی توشبون
بە کۆڤید-١٩ و سەلمینراوە تێکچوونی مایکرۆبایۆم پەیوەندی بەهێزی هەیە لەگاڵ
بەرزبوونەوەی ئاستی سایتۆکاینەکان کە هاندەری هەوکردنن proinflammatory
cytokines (18) .
هەرچەندە دڕکی پرۆتینی ڤایرەسەکە لە لایەن خانەکانی جەستەوە لە
ڕێگەی وەرگری ACE-2 دەچێتە ناوخانەکان، بەڵام ئار ئێن ئەی ڤایرەسەکە وەک پێ
دەوترێت تەنی پامپ pathogen-associated molecular patterns
(PAMPs) لە ڕیگەی وەرگرەکانی Pattern Recognition Receptor (PRR)وەک Toll-like
receptors (TLRs) ، لە جۆری TLR3 و TLR7/8 هەروەها لە رێگەی retinoic
acid-inducible gene (RIG-I)/MDA5 دەناسرێتەوە. چالاک کرنی خانەکان لە ڕێگەی ئەو
وەرگرانەی خانەکانی وەک تاکەخانەکان Monocyte دەبێتە چالاکردنی خانەکان بۆ دەردانی سایتۆکاینەکان لە
خانەکان لە ڕێگەی چالاککردنی وەرگرەکان بۆ فاکتەرەکانی ناوەوەی خانە وەک RF3
(IFN regulatory factor-3), nuclear factor κB (NF-κB), JAK (Janus kinase)/STAT
(signal transducer and activator of transcription) کە ئەمانەش دەبنە هۆکاری
چالاککردنی بۆهێڵی خانەکان بۆ دروستکردنی سایتۆکاینەجیاوازەکان (1) لە
کاتێکدا دەرکەوتووە کە سارس-کۆڤ دەبێتە چالاککردنی فاکتەری ناوکی NF-κB، ئەمەش
دەبێتە هۆی دەردانی زیادلە بڕی سایتۆکاینەکانی IL-6 و TNFα . دەکرێت سود ببینرێت لەم
میکانیزمە لە رێگەیەکی جارەسەری دەرمانی بە ڕاگرتنی کاری NF-κB ئەوەش دەبێتە هۆی ڕاگرتنی
هەوکردن بە کەمکردنی دەردانی سایتۆکاینەکان (19,20).
توشبوونەوە بە نەخۆشی کۆڤید-١٩
هەرچەندە تاوەکو ئێستا دوبارەتوشبوونەوە بە ڤایرەسی سار-کۆڤ-٢
تۆمار نەکراوە و لەهەمانکاتدا بەشێویەکی یەکجاری نەسەلـینراوە کە هەبوونی دژەتەنی
تایبەت بە سارس-کۆڤ-٢ مرۆڤەکان ١٠٠٪ دەپارێزێت لە دوبارەتوشبوونەوە.
زۆربەی ئەو کەسانەی کە توشدەبن لە نێوان ڕۆژەکانی ١٠ و ٢١ ڕۆژدا
دژەتەن دروست دەکەن. دروستکردنی دژەتەن لە نەخؤشە سوکەکان دەکرێت ماوەیەکی درێژتر
بخایەنێت (٤ هەفتە یان زیاتر) لە هەنێ نەخۆش هیچ جۆرە دژەتەنێک لە جەستەیاندا
نەدۆزراوەتەوە دوای توشبوون بە نەخۆشییەکە (21-26).
لە توێژینەوەیەکی تردا تێکڕای ماوەکانی دۆزینەوەی IgG ١٤ ڕۆژەو و IgM ١٢ ڕۆژە لەدوای دەرکەوتنی
نیشانەکانی نەخۆشییەکە. ماوەی مانەوەی دژەتەنەکان دیار نییە بەلام زانراوە
دژەتەنەکانی دژبە کۆرۆنا ڤایرەسەکانی تر لە نێوان ١٢-٥٢ هەفتە ماونەتەوە و دووبارە
تووشبوونەوە لە هەندێ نەخۆش تۆمار کراوە (27) ئەوەی زانراوە ئاستی دەژەتەنی
تایبەت بە سارس-کۆڤ-٢ زیاتر لە ٧ هەفتە دەمێنێتەوە (28) لە ٨٠٪ نەخۆشەکان
(29)بەڵام دژەتەنەکانی IgG سارس-کۆڤ لە ٩٠٪ توشبووەکانی بۆماوەی ٢ ساڵ دۆزراوەتەوە
لە ٥٠٪ ی توشبووەکانی بۆ ماوەی ٣ ساڵ دۆزراوەتەوە (30)وەهەروەها
دژەتەن لە جۆری IgA لە شلەی ناو لووت لە لینجەپەردەی لووت داوای ماوە
ساڵیك لە توشبوون بە کۆرۆناڤایرەسی وەرزی 229E تێبینی کراوە (31).
حەسەن محەمەد ڕۆستەم
لە سەنتەری ئەورۆپی بۆ پاراستن و کۆنترۆڵکردنی
نەخۆشییەکان
سەرچاوەکان:
.M. Catanzaro, F. Fagiani, M. Racchi, E. Corsini, S. Govoni and C. Lanni:
Immune response in COVID-19: addressing a pharmacological challenge by
targeting pathways triggered by SARS-CoV-2. Signal Transduction and
Targeted Therapy, 5(1), 84 (2020) doi:10.1038/s41392-020-0191-1
Lu,
R. et al. Genomic characterisation and epidemiology of 2019 novel
coronavirus: implications for virus origins and receptor binding. Lancet395,
565–574 (2020).
Hoffmann,
M. et al. SARS-CoV-2 cell entry depends on ACE2 and TMPRSS2 and is blocked
by a clinically proven protease inhibitor. Cell181, 271–280.e8
(2020).
Mackenzie,
J. S. & Smith, D. W. COVID-19: a novel zoonotic disease caused by a
coronavirus from China: what we know and what we don’t. Microbiol.
Aust. https://doi.org/10.1071/MA20013(2020).
5.
Xu, H. et al. High expression of ACE2 receptor of 2019-nCoV on the epithelial
cells of oral mucosa. Int. J. Oral. Sci. 12, 8 (2020).
6.
Zhao, Y. et al. Single-cell RNA expression
profiling of ACE2, the putative receptor of Wuhan 2019-nCov.Biorxiv 2020,
26.919985 (2020).
Huang, C. et al. Clinical features
of patients infected with 2019 novel coronavirus in Wuhan, China. Lancet
Lond. Engl.395, 497–506 (2020).
Xu, Z. et al. Pathological
findings of COVID-19 associated with acute respiratory distress
syndrome. Lancet Respir. Med.8, 420–422 (2020).
Shi, Y. et al. Immunopathological
characteristics of coronavirus disease 2019 cases in Guangzhou,
China. medRxivhttps://doi.org/10.1101/2020.03.12.20034736(2020).
Qin, C. et al. Dysregulation of
immune response in patients with COVID-19 in Wuhan, China. Clin.
Infect. Dis. Publ. Infect. Dis. Soc. Am.https://doi.org/10.1093/cid/ciaa248(2020).
Li, D. et al. Immune dysfunction
leads to mortality and organ injury in patients with COVID-19 in China:
insights from ERS-COVID-19 study. Signal Transduct. Target. Ther.5,
62 (2020).
Zhu, N. et al. A novel coronavirus
from patients with pneumonia in China, 2019. N. Engl. J. Med.382,
727–733 (2020).
13.Tan,
L. et al. Lymphopenia predicts disease severity of COVID-19: a descriptive and
predictive study. Signal Transduct. Target. Ther. 5, 33
(2020).
Zhou, L., Liu, K. & Liu, H. G.
Cause analysis and treatment strategies of recurrence’ with novel
coronavirus pneumonia (covid-19) patients after discharge from
hospital. Zhonghua Jie He He Hu Xi Za Zhi Zhonghua Jiehe He Huxi
Zazhi Chin. J. Tuberc. Respir. Dis.43, E028 (2020).
Chen, D. et al. Recurrence of
positive SARS-CoV-2 RNA in COVID-19: a case report. Int. J.
Infect. Dis. IJID . Publ. Int. Soc. Infect. Dis.93, 297–299 (2020).
Wen, W. et al. Immune cell
profiling of COVID-19 patients in the recovery stage by single-cell
sequencing. medRxivhttps://doi.org/10.1101/2020.03.23.20039362(2020).
Long, Q.-X. et al. Antibody
responses to SARS-CoV-2 in patients with COVID-19. Nat. Med. https://doi.org/10.1038/s41591-020-0897-1(2020).
Gou, W. et al. Gut microbiota may
underlie the predisposition of healthy individuals to COVID-19. medRxivhttps://doi.org/10.1101/2020.04.22.20076091(2020).
DeDiego, M. L. et al. Inhibition
of NF-κB-mediated inflammation in severe acute respiratory syndrome
coronavirus-infected mice increases survival. J. Virol.88, 913
(2014).
Wang, W. et al. Up-regulation of
IL-6 and TNF-alpha induced by SARS-coronavirus spike protein in murine
macrophages via NF-kappaB pathway. Virus Res.128, 1–8 (2007).
Woelfel R, Corman VM, Guggemos W,
Seilmaier M, Zange S, Mueller MA, et al. Clinical presentation and
virological assessment of hospitalized cases of coronavirus disease 2019
in a travelassociated transmission cluster. medRxiv.
2020:2020.03.05.20030502.
Zhao J, Yuan Q, Wang H, Liu W,
Liao X, Su Y, et al. Antibody responses to SARS-CoV-2 in patients of novel
coronavirus disease 2019. medRxiv. 2020:2020.03.02.20030189.
OKBA NMA, Muller MA, Li W, Wang C,
GeurtsvanKessel CH, Corman VM, et al. SARS-CoV-2 specific antibody
responses in COVID-19 patients. medRxiv. 2020:2020.03.18.20038059.
Liu W, Liu L, Kou G, Zheng Y, Ding
Y, Ni W, et al. Evaluation of Nucleocapsid and Spike Protein-based ELISAs
for detecting antibodies against SARS-CoV-2. medRxiv. 2020:2020.03.16.20035014.
Long Q-x, Deng H-j, Chen J, Hu J,
Liu B-z, Liao P, et al. Antibody responses to SARS-CoV-2 in COVID-19
patients: the perspective application of serological tests in clinical
practice. medRxiv. 2020:2020.03.18.20038018.
Wan WY, Lim SH, Seng EH. Cross-reaction
of sera from COVID-19 patients with SARS-CoV assays. medRxiv.
2020:2020.03.17.20034454.
Kellam P, Barclay W. The dynamics
of humoral immune responses following SARS-CoV-2 infection and the
potential for reinfection. The Journal of general virology. 2020 May 20.
Xiao AT, Gao C, Zhang S. Profile
of specific antibodies to SARS-CoV-2: The first report. The Journal of
infection. 2020 Mar 21.
Zeng H, Xu C, Fan J, Tang Y, Deng
Q, Zhang W, et al. Antibodies in Infants Born to Mothers With COVID-19
Pneumonia. JAMA. 2020.
Wu L-P, Wang N-C, Chang Y-H, Tian
X-Y, Na D-Y, Zhang L-Y, et al. Duration of antibody responses after severe
acute respiratory syndrome. Emerging infectious diseases.
2007;13(10):1562- 4.
Callow KA, Parry HF, Sergeant M,
Tyrrell DA. The time course of the immune response to experimental
coronavirus infection of man. Epidemiol Infect. 1990;105(2):435-46.
912 جار خوێندراوەتەوە