دۆخێک دروست بوه له هه‌رێمی کوردستان هیچ شتێک هاوڵاتیان دڵخۆش ناکات و هیچ
ڕوداوێکیش دامانناچڵه‌کێنێ، هه‌روه‌ک چۆن گه‌شتوینه‌ته ترۆپکی نائومێدی و ته‌نانه‌ت
شکۆی نیشتمان و ئاڵا و ئازادی و مرۆڤایه‌تی له‌ژێر پرسیارێکی بێ وه‌ڵامدایه، به‌هۆی
ململانێ سیاسیه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌گه‌ر لێره‌دا پڕۆژه‌ی شه‌قامی (100) مه‌تری سلێمانی به‌نمونه بهێنینه‌وه،
تێده‌گه‌ین له‌و ڕاستیه‌ی که متمانه‌ی هاوڵاتی به حکومه‌ت و پرۆژه‌کانی ته‌واو
لاوازه، به‌جۆرێک خه‌ڵکی سلێمانییه و دڵی به‌و پرۆژه ستراتیجیه خۆش نییه و هه‌ندێک
به‌ته‌نزه‌وه‌و هه‌ندێکیتر به گاڵته جاڕیه‌وه باسی ئه‌که‌ن و به‌شێکی دیکه‌ی
هاوڵاتیان کردویانه‌ته نوکته‌ی سۆشیال میدیا، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوی پرۆژه‌کان
له‌م شاره‌دا وه‌ڵامی ئه‌و نائومێدیه‌ی خه‌ڵک وه‌رئه‌گرین.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی باسمان کرد ڕاستن، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌نییه، ئه‌و بێئومێدیه
بکه‌ینه که‌لتور و له‌گه‌ڵمان گه‌وره‌بێت و ڕه‌شبینی باڵبکێشێ به‌سه‌ر ئه‌و نیمچه
ڕۆشناییه‌ی له سوچێکی ئه‌م تاریکیه‌وه هه‌ڵدێ.
ئه‌مه‌وێ بڵێم، ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیه له سه‌خترین کات و خراپترین دۆخ و قه‌یرانی
ئابوری و سه‌رده‌می کۆرۆنادا، ئه‌نجامدانی وه‌ها پڕۆژه‌یه‌ک له‌لایه‌ن گروپی کۆمپانیاکانی
قه‌یوانه‌وه جێگای دڵخۆشیه، له قۆناغی دروست کردنی که ئه‌بێته ڕه‌خساندنی هه‌لی
کار و بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ و خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی شاره‌که و دواتریش که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌وزا و قه‌ره‌باڵغیه‌ی
که به‌هۆی زۆری ئۆتۆمۆبێله‌وه له‌شه‌قامه‌کاندا دروست بوه.
لایه‌نێکی دیکه‌ی ئه‌رێنی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌وه‌دایه که ته‌واو پشت به
که‌ره‌ستەى ناوخۆ ئه‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش له‌ڕوه ئابورییه‌که‌یه‌وه قازانجێکی دیکه‌یه
بۆ ناوخۆ.
که‌واته با له‌بری ڕه‌شبینی به‌ئومێده‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌نجام بکه‌ین، با له‌بری
تانه و توانج چاودێربین به‌سه‌ر لایه‌نی جێبه‌جێ کاره‌وه بۆ زوتر ته‌واوکردنی پڕۆژه‌که،
با به‌ئومێده‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی باش بکه‌ین و دڵخۆشبین به‌ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌ک
هه‌م سیمایه‌کی جوان ئه‌به‌خشێت و هه‌میش خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌یه.
1231 جار خوێندراوەتەوە