له رۆژگاری ئەمڕۆماندا بەهۆی بەربڵاوی سۆشیاڵ میدیا و بەردەست بوونی سمارتفۆن،
شێوازی کاری میدیایی تا رادەیەکی زۆر گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە.
لە ئێستادا هەموو هاوڵاتیەک لانیکەم خاوەنی پلاتفۆرمێکی سۆشیاڵ میدیا و
سمارتفۆنێکە، کە خاوەنی پرۆسەیەکی بچوککراوەی بەرهەمهێنانی میدیاییە، هەربۆیە زۆرێک
لە رووداوەکان هاوڵاتیانی ئاسایی زووتر لە رۆژنامەنوس و دەزگا میدیاییەکان دەتوانێت
ڤیدیۆی رووداوەکە بگرن و لە فەیسبوک یان هەر پلاتفۆرمێکی سۆشیاڵ میدیا بڵاویدەکاتەوە،
بەڵام هەرچۆنێک شێوازی میدیایی گۆڕانی بەسەردابێت، دواجار پیشەی رۆژنامەنوسی خاوەنی
تایبەتمەندی و سیما و روخساری پیشەییانەی خۆیەتی. تەنها بڵاوکردنەوەی پۆست و بۆچوون
و شرۆڤە و تەنانەت ڤیدیۆی تایبەتی رووداوەکانیش ناتکاتە رۆژنامەنووس.
بە داخەوە سۆشیاڵ میدیا خۆی کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر خودی رۆژنامەنوسانیش
بەوەی کە زۆرێکیان سنورەکانی رۆژنامەنوسییان بەزاندووەو چوونەتە سنوری ئەوەی پێی دەوترێ
هاوڵاتیی رۆژنامەنووس (سیتیزن جۆرنالیست)، ئەمەش وادەکات رۆژنامەنووس گوێ بە هەندێ
پێودانگ و بنەمای پیشەیی نەدا.
بۆ نمونە؛ لە رۆژنامەنوسی پیشەییدا بنەمایەکی ئەساسی هەیە، کە هیچ هەواڵێک
بڵاوناکرێتەوە ئەگەر دوو سەرچاوەی سەربەخۆ پشت راستی نەکەنەوە، بەڵام ئەمڕۆ رۆژنامەنووس
خێراتر لە هاوڵاتییە ئاساییەکە هەرچی بیست بێ بەدواداچوون بڵاویدەکاتەوە، ئەوەش لەسەرەتاییترین
دەرەنجامدا خەڵک متمانە بە دەزگا میدیاییەکان لە دەست دەدات، ئەمە ئەگەر بابەتەکە
زانیاری بێت.
ئەمڕۆ رۆژنامەنوسان کێبرکێیانە لەسەر پێشکەشکردنی بیروڕا و شرۆڤە و لێکدانەوەی
شەخسی کورت مەودا و کاڵوکرچ بۆ رووداوەکان، کە جگە لە دروستکردنی ژاوەژاو و تێکدانی
میزاجی گشتی هیچ شتێکی دیکە بەرجەستە ناکات.
بڵاوبوونەوەی خێرای سۆشیاڵ میدیا، بزاڤی رۆژنامەگەریی کوردی هێناوەتە سەر خەرەندێکی
ترسناک و فەوزایەکی گەورە دروست بووە و هەر کەسە و هەڵدەستێ دیجیتاڵ میدیا و سۆشیال
میدیایەک قوت ئەکاتەوە و جگە لە کاری رووکەشانەی رۆژنامەنووسی هیچ شتێکی جدیی دیکەی
تێدا بەدی ناکرێت.
لەراستیدا ئەمە پێچەوانەی ئەو بنەمایەشە کە رۆژنامەنووسیان ناو نابوو (مهنە
المتاعب) له سه‌ده‌ی بیسته‌مداو له سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆجیاو خێرایی له ڕوداوه‌کاندا،
زۆرێک له خەڵک له دیدی جیاواز و تێڕوانینی خۆیان بۆ بابه‌ت و ڕوداوه‌کانی ڕۆژ لە
سۆشیاڵ میدیا ئه‌نوسن و شرۆڤه‌ی ڕوداوه‌کان ئه‌که‌ن و ناوی لێئه‌نێن رۆژنامەنووسی!
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، ئایا به‌مه ئه‌وترێت ڕۆژنامه‌نوس؟
بێ گومان نەخێر، لە باشترین حاڵەتدا پێی دەوترێت (سیتیزن جۆرنالیست) لە لایەکی
دیکەوە ئه‌گه‌ر له ڕابردودا سه‌ره‌کیترین ئه‌رکی ڕۆژنامه‌نوس گه‌یاندنی هه‌واڵ
بوو بێت، ئەوا له ئێستادا له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانکاریه به‌رده‌وامه‌کانی ژیان
ڕۆڵ و ئه‌رکی ئه‌میش گه‌وره‌تربوه‌و پێشکەشکردنی چارەسەر بۆ ئاریشەکانیش بووەتە بەشێک
لە کارەکانی.
رۆژنامەنووسان دەبێت تێبگەن، ئەوەی گۆڕانی بەسەردا هاتووە شێواز و میکانیزمەکانی
بڵاوکردنەوەن، ئەگه‌رنا بەرهەمهێنانی هەموو ژانرە جیاوازەکانی ڕۆژنامەنوسی هەمان
بنەما و رێوشوێن و چوارچێوەی هەیە.
ئیدی لێره‌وه ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی ئه‌که‌وێته سه‌رشانی تۆ، له‌به‌رامبه‌ر پێدان
و گواسته‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریه‌کان، ئه‌بێت زۆر پیشه‌ییانه و دور له چه‌واشه‌کاری
و درۆ و هه‌ڵبه‌ستن ئه‌م ئه‌رکه به‌جێبهێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی میسداقیه‌ت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت،
به‌داخه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌و دۆخه‌ی که ئێستا میدیای کوردی پێدا گوزه‌ر ئه‌کات و بۆته
هۆی کاڵبونه‌وه‌ی متمانه له نێوان میدیا‌و وه‌رگردا.
ورده نوسین و سەرنجدان؛ ناتکاته ڕۆژنامه‌نوس! هه‌ڵگری ئه‌و ناوه ئاسان نییه
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا بۆته باو له کوردستان و دور له به‌ها و ئیتیک کار له‌سه‌ر
ده‌رون و تێکدانی ته‌ونی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌که‌ن. به‌شێکی که‌م نه‌بێت پیشه‌ییانه و
پرۆفیشناڵانه ئه‌نوسێت و ئه‌دوێت، که ناتوانن ببنه فریادڕه‌سی ئه‌م هه‌موو سه‌رلێشێواوی
هه‌ڵه ڕۆژنامه‌وانیانه.
حه‌سه‌ن قه‌ندی له‌و باوه‌ڕه‌دایه که "ڕۆژنامه‌وانی تایبه‌تمه‌ند به‌رزترین
و باشترین قۆناغی ژیانی پرۆفیشناڵی ڕۆژنامه‌نوسێکه پاش تێپه‌ڕاندنی قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی
کاری پیشه‌یی" له دونیای ئه‌مڕۆدا میدیا تیمی پسپۆڕی تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه
و شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌ی ڕوداوه‌کانی ڕۆژ ئه‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تیانه و ڕاستگۆیانه
په‌یام و هه‌واڵ و زانیاریه‌کان بگه‌یه‌ننه وه‌رگر.
پۆڵ میله‌ر له گروپی ڕۆژنامه‌کانی گانت له ئه‌مریکا بۆ ڕۆژنامه‌نوس "لێهاتویی"
به‌گرنگ ئه‌زانێت. هه‌ڵبه‌ت ڕۆژنامه‌نوس ئه‌بێت به توانا و پڕ وزه بێت و پڕ زانیارى
بێت، بۆ ئه‌وه‌ی راستیه‌کان وه‌ک خۆی پیشان بدات، هه‌ر ئه‌مه‌یه پێی ئه‌وترێ ئه‌خلاقی
کاری ڕۆژنامه‌وانی.
له ڕۆژگاری ئێستادا، کێبڕکێی گه‌وره له سه‌ر کاره گرنگه‌گان هه‌یه و میدیاش
به‌شێکه له‌و کێبڕکێیه. ڕۆژنامه‌نوسی وریا ئه‌و که‌سه‌یه که له پێناو ناو و پۆست
و مادده‌دا، په‌له‌قاژه‌ی ده‌رکه‌وتنی نه‌بێت و نه‌که‌وێته گه‌مه‌ی سیاسیه‌وه،
که دواجار کاریگەرى لەسەر ناشرینکردنى پیشەکە دەبێت.
1319 جار خوێندراوەتەوە