ناحیەیی وەرتێ یەکێکە لە ناحیەکانی سەر بە قەزای رواندز لەپارێزگای ھەولێر، ھاوسنورە لەگەڵ قەزای ڕانیەی سەر بە پارێزگای
سلێمانی.
وەرتێ یەکێکە لە شارۆچکە مێژووییەکان
و ئێستا لە هەموو ڕوویەکەوە پەراوێز خراوە، لە ڕووی پڕۆژە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان،
هەلی کار بۆ گەنجان، کەرتی تەندروستیی و کشتوکاڵ، خزمەتگوزاریە گەشتیاریەکان و کێشەی رێگاوبان، ئاو و کارەبا لەم شارۆچکەیە
بونیان ھەیە، وە لەڕووی ڕۆشنبیریی و هونەرییشەوە دەستگیرۆیی ناکرێن.
خەڵکی ناوچەکە قوربانیەکی زۆریانداوە، بەڵام یەکێکە لەناوچە پەراوێزخراوەکان.
خەڵکی ئەم ناوچەیە بەتەواوتی بێئومێد
بوون لەم دەسەڵاتە، بۆیە خەڵکی ناوچەکە بیریان لەوە کردەوە کە چەند پرۆژەیەکی گەشتیاری سادە لە ناوچەکە ئەنجام
بدەن، ئەوە بوو لە ماوەیەکی کورتدا توانیان وەرتێ بکەنە یەکێک لە ناوچە ھەرە گرنگیەکانی گەشتوگوزار و ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ساڵانە روو لەم ناوچەیە بکەن.
وەرتێ تایبەتمەندی سروشتی و مرۆیی هەیە، ئەم جۆرە تایبەتمەندیە جوگرافیانە
وای کردوە رۆژ لەدوای رۆژ گەشتیار زیاتر رووی تێبکەن، کە دەوڵمەندە بە دەیان شەلالی
سروشتی (ئاوهەڵدێر) و ڕووبار و دۆڵ و کانیاوی تەندروست و گۆمی سروشتی و چیای پێچاوپێچی
ئاڵۆز و دەیان دیمەنی سروشتی سەرنج ڕاکێش.
ئەوەی حکومەت بۆی نەکردن خەڵکە خۆی کردیان، ھەوڵێک بوو بۆ بوژاندنەوەی ناوچەکەیان،
توانیان لە ماوەیەکی کەمدا دەیان هەلی کار دروست بکەن بۆ گەنجان و بژیوێ ژیانیان لەسەر
ئەو کەپرە گەشتیاریانە دابین بکەن.
بەڵام بەداخەوە خەریکە حزبە پاوانخوازەکان وا لەو ناوچەیە دەکەن کە چیتر گەشتیار
ڕووی تێنەکات بەهۆی دروست بوونی ئەو گرفتە ئەمنیەی لەسەر ئەو ناوچەیە دروستیان
کردوە، بەتایبەت ئەو مەکینە ئیعلامیەی خراوتەگەڕ لەسەر ئەم ناوچەیە، وەک زانراوە
ناوچە ئارامەکان باشترین شوێنی گەشت و گوزارن.
713 جار خوێندراوەتەوە